جۆراوجۆر 19, شوبات 2018

هاککەرێک سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی ئامێری نینتندۆ سویتچ بۆ تابلێت

هاککەری بەناوبانگ (fail0verflow) سەرکەوتوو بوو لە دۆزینەوەی کەلێنێک لەسەر ئامێری یاری ئەلیکترۆنی (سویتچ/switch) ی تایبەت بە کۆمپانیای نینتندۆی یابانی، وە ئەم کەلێنە ڕێگەی دا بە هاککەرەکە بتوانێت ئامێرەکە بگۆڕێت بۆ (تابلێت).

وە لە وردەکارییەکاندا هاککەری ناوبراو (fail0verflow) لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا دڵنیایی دەدات لە بارەی گۆڕینی ئامێری نینتندۆ سویتچ بۆ تابلێتێک کە کاردەکات بە سیستمی کارپێکەری لینۆکس و ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پێش دوو هەفتە هاککەرەکە دڵنیایی دابوو لە دۆزینەوەی  ئەو کەلێنە لە ئامێرەکەدا، وە بە هۆیەوە سەرکەوتوو بوو لە دامەزراندنی ڕووکاری (KDE Plasma) و ئەمەش وای کرد کە ئامێری نینتندۆ سویتچ وەک تابلێتێکی ئاسایی بەکاربهێنێت بە تایبەتمەندی لەمس.
بۆچونی تۆ