ئەپ و نەرمەکاڵا 20, شوبات 2018

٥ ئەپی نایابی ئەندرۆید بۆ ئەم هەفتەیە

لە کەی ئای تی ئێندا هەمیشە هەڵبژاردەمان بۆ ئەپەکانی ئەندرۆید و IOS هەبووە و لە ئێستاشدا توانراوە هەڵبژاردەیەک لە ئەپە بەسوودەکانی ئەندرۆید بانگ بکەین کە ٥ ئەپی بەسوود و ناودارن و لە پێگەکان پێداچوونەوەیەکی باشییان هەیە و بە دڵنیاییەوە بۆ مۆبایلەکەت بەسوودە، کە ئەپەکانی The-X Files و Notariz و چەندانی ترن.

لانچەری مایکرۆسۆفت لەگەڵ یاریدەدەری کۆرتانا

هەردوو ئەپی لانچەری مایکرۆسۆفت و یاریدەدەری کۆرتانا لە ئەندرۆیددا بۆ هەندێک کات و شوێنی تایبەت لە گووگڵ پلەیدا هەن، بەڵام ئەگەر هێشتا بەختی ئەوەت نەبووە کۆرتانا تاقیبکەیتەوە ئەوا مایکرۆسۆفت بۆی ئاسانتر کردوویت و لە ڕێگەی دوایین نوێکردنەوەی لانچەری مایکرۆسۆفت دەتوانیت یاریدەدەرەکە لە بۆشایی گەڕانی سەرەوە بە کار بهێنیت. لانچەرەکان یان Launcher بە ڕووکارێکی زیادە دادەنرێت کە وێنۆچکە و پاشبنەمای سیستەمەکەت دەگۆڕێت بۆیە لانچەری مایکرۆسۆفتیش بە شێوەیەکی خێرا و ڕووکارێکی سادە لەسەر مۆبایلەکەت کار دەکات. داگرتن

Station لە لایەن Spotify

ستەیشن ئەپێکی تاقیکاریی نوێیە بۆ گوێگرتنی مۆسیقا و گۆرانیی. زۆر سادەیە و ڕووکارێکی نایابی هەیە. بە گشتیی هاوشێوەی ئەپی میوزیکی پاندۆرایە کە ڕادیۆ جیهانییەکانت پێشان دەدات و تۆش بە دڵخوازیی خۆت لیستێکی لێدەرت دەبێت و هەر جارێک بەشێوەی خێرا و سادە گوێ لە ئاواز و گۆرانییە جیهانیەکان بگریت. تەنیا لە هەندێک وڵاتی کەم بەر دەستە بۆیە بە شێوەی APK دایبگرە. داگرتن

یاری The-X Files: Deep State

دەتوانیت یارییەک بدۆزیتەوە پڕ لە نهێنی بێت؟ یاریکەرانی ئەم جۆرە یارییانە چێژ لە یاری The-X Files: Deep State دەبینن. ئەم یارییە پڕیەتی لە فێڵ و پلاندانان و بیرکردنەوە، چونکە جۆرێکە لە یارییەکانی Puzzle. چیرۆکەکە لە دروستکردنی ڕۆڵگێڕێکە لە لایەن تۆوە کە وەک هەواڵدۆزێکی دەزگای FBI کار دەکات، بۆ چارەسەرکردنی مردنە نهێنییەکان و چەندان کاری تر لەوانە دۆزینەوەی پەنجەمۆر و گەڕان بە ناو ژوورەکاندا و ڕێکخستنیان. داگرتن  زیاتر لەم ڤیدیۆیە:

[su_youtube url=”https://youtu.be/zHu13qfcW88″ width=”500″ height=”300″]

Notarize

ئەپێکی سەرنجڕاکێشە بەڵام وا دیارە کوردستان پشتگیری لەم سیستەمە ناکات. ئایا وەستان بۆ واژووکردنی فایلەکەت لە سەنتەرەکان ماندووکەر نییە؟ یان لە نۆرەدا بۆ چەند دەقەیەکی زۆر بوەستیت. نەتاریز ئەو ئەپەیەکە کە دەتگەیەنێت بە واژووکەر، لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆیی و وەرگرتنی دۆکیومێنتەکانت لە ڕێگەی تەنیا ئەم پەیوەندییەوە کە دەتوانیت لە ماڵەوە بێ ماندووبوون فایلەکەت بە جۆریەتیی PDF بنێریت واژوو بکرێت. زانیاریی زیاتر:

[su_youtube url=”https://youtu.be/5GeR8XTWR3M” width=”500″ height=”300″]

Lens Destoration

ئەپێکە بۆ دانانی ڕووناکی هاوێنەیی بە شێوەیەکی جوان بۆ سەر وێنەکانت بەکار دێت. ئەم ڕووناکییانە بە شێوەیەکی خۆڕایی ڕوونییان بەرزە و بەمەش ڕووناکی هاوێنەیی وێنەکەت لە ڕاستیەوە نزیک دەکاتەوە. هەروەها لەگەڵ وەشانی بەرزتر (کە پارە دەدەیت) دەتوانیت کاریگەری نوێ و ڕووناکیی نوێ لە ئەپەکە بەدەست بخەیت. جگە لەمانە Layer دەخاتە سەر وێنەکان یان ئاستی ڕووناکیی ڕێک بخەیت و لە کۆتاییدا ئەنجامی وێنە پڕۆفیشناڵانە دەردەچێت. داگرتن

لە بابەتی داهاتوو هەوڵ دەدەین هەڵبژاردەی نوێ بۆ سیستەمی IOS بڵاوبکەینەوە.

بۆچونی تۆ