هەواڵ
4, ئهیلول 2012
|بەپەلە| HTC ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگەی داناوە بۆ کۆنگرە وناونیشانەکەی (Join HTC to see what is next)

دیارە ئەم چەند مانگەی ماوە دەبێتە مانگی کۆنگرەکان و بەرهەمی نوێی کۆمپانیاکان. هەر بەم بۆنەیەوە کۆمپانیای HTCی ١٩ی ئەم مانگەی بۆ کۆنگرەی خۆی تایبەت بە نوێترین بەرهەمەکانی دیاریکردووە، لە شاری نیۆرک کۆنگرەکە بەڕێوەدەچێت کە دەکاتە یەک هەفتە دوای کۆنگرەی ئەپڵ. وا پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای تایوانی HTC چەند بەرهەمێک لە ژێرناوەکانی the Rio, Accord, and Zenith بە ویندۆز فۆن ٨ـەوە ڕابگەیەنێت.
سەرچاوە BGR
سةلاموعليكوم
من بةتةمام هانديكى هؤسمةند بكرم بةلام نازانم ئايفؤن 4س باشترة يان كالكسى3
بةبيى زانيارى ئيوة كاميا ن باشترة؟ تكاية وةلام بدنةوة