بابەتی گرینگ
21, شوبات 2018
حوکومەت کۆمپانیاکان ناچار دەکات ڕێژەی %50 نرخی ئینتەرنێت دابەزێنن

وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق کە ناوی حازم محەمەدە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەكەیان دەستی كردووە بە جێبەجێكردنی پلانەكەی بۆ كەمكردنەوەی نرخی یەكەكانی ئینتەرنێتی كۆن و نوێ بە ڕێژەی 50% بۆ ئەو كۆمپانیانیانەی گرێبەستیان هەیە و لەهەمان كاتدا پێدانی هەلێک بە كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەرانی دیكە بۆ ئەوەی گرێبەست بكەن و چارەسەری كێشەی ئینتەرنێت بكرێت.
لەماوەی ڕابردوودا و ئێستاشدا بەکاربەرانی ئینتەرنێت لە کوردستان و عێراق گلەیی زۆریان هەیە و دەڵێن کۆمپانیاکان ئینتەرنێت بەشێوەیەکی شیاو و هاوکات لەگەڵ گوزەرانی هاوڵاتیاندا ناگونجێنن و داوای زیادکردنی ئۆفەرەکان و هەرزانکردنیان دەکەنەوە، و هەروەها نازانرێت بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بەهۆی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکانە یاخوود زیاتر ڕەخساندنی ڕکابەرییە لە نێوان کۆمپانیاکاندا.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.