چۆنییەتی 21, شوبات 2018

چۆنییەتی گەڕاندنەوەی دوگمەی (view image)ی گووگڵ

هەروەک لەوانەیە زۆرێکتان بزانن، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گووگڵ بڕیاریدا دوگمەی (view image) لە بزوێنەری گەڕانەکەیدا لاببات، کە هاوکارێکی باشبوو بۆ سەیرکردن و پاشەکەوتکردنی وێنە ڕوونی بەرزەکان بە ڕوونی تەواوەتییان بەبێ سەردانکردنی ئەو ماڵپەڕەی وێنەکەی تیادایە و ڕاستەوخۆ لە گووگڵەوە، ئەم تایبەتمەندییە زۆر بەسوودبوو بەڵام بەهۆی ئەوەی کێشەی (copyright)ی دروست دەکرد دوای ڕێکەوتن لە نێوان گووگڵ و گێتی ئیمەیجس لابرا.

ئەو کەسانەی پێویستیان بەم تایبەتمەندییەیە دەتوانن بزوێنەری Startpage بەکاربهێنن کە هەمان ئەنجامەکانی بزوێنەری گووگڵت نیشان دەدات و ڕیکلامی کەمتر نیشان دەدات، لە هەمووشی گرنگتر و کە مەبەستی سەرەکی ئەم بابەتەیە ئەوەیە کە لەم بزوێنەرەدا هاوشێوەی پێشتری گووگڵ دوگمەی (view image) هێشتا ماوە.

کرتە بکە بۆ سەردانکردنی ماڵپەڕەکە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ