10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 22, شوبات 2018

چۆن هێڵی وایفای ڕاوتەرەکەمان خێراتر یان باشتر بکەین؟

لێرەدا دەتوانیت ئەو ئامۆژگارییانەی کە تایبەتن بە چۆنییەتی خێراکردن و باشترکردنی هێڵی وایفای بخوێنیتەوە و فێر ببیت. هەموو کەسێک بەهۆی وایفایەکی خاوەوە توشی توڕەیی دەبێت و لەوانەیە نا ئاسوودەت بکات، ئەگەر ڕاوتەرەکەی تۆ لە ڕێگەی وایفای گواستنەوەیەکی خراپ دەکات کاتی ئەوەیە چەند شتێک بکەیت و کاریگەریی دروست بکات. لێرەدا چەند ئامۆژگارییەک هاوبەشی پێدەکەین و ئەنجامیان بدە و هێڵەکەت باشتر بکە.

سەرەتا پشکنین بۆ خێرایی و توانای ئینتەرنێتەکەت بکە

پێش هەموو شتێک، پێویستە پشکنینێک بۆ وایفای ئینتەرنێتەکەت بکەیت و ئەمەش ڕوونکردنەوەی سەرەتاییت پێ دەدات. بۆ ئەوەی بزانرێت هێڵی ئینتەرنێتەکەت یەکسانە بە هەمان خێرایی وایفایەکەت یان نا. دەتوانیت لە نەرمەکاڵاکان یان ماڵپەڕەکان پشکنین بکەیت، کرتە بکە بۆ پشکنین.

ڕاوتەرەکت بجوڵێنە

زۆربەی کات ڕاوتەرەکان لەو شوێنانە دادەنرێن کە لە بەرچاون و هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە ڕاوتەرەکان پێویستە لەگەڵ نەخشی ماڵەکە بگونجێت جا لە هەر شوێنێک بێت، هەرچۆنێک بێت بە دڵنیاییەوە شوێنیش کاریگەریی لەسەر چۆنیەتیی گواستنەوەی وایفای دەبێت بۆیە ئەگەر وایفایەکەت خاوە پێویستە چۆنیەتیی دانانی ڕاوتەرەکەت لە بیر بکەیت و لە گونجاوترین شوێنی ماڵەکەت دایبنێیت. باشترین شوێن بۆ راوتەرەکان ناوەندی ماڵەکەتە کە شوێنێکە بێ جیاوازیی بۆ دەوروبەری وایفای دەگوازێتەوە، کاتێک ئەم کارە دەکەیت کێشەکانی نەبوونی تۆڕ و کێشە فیزیکییەکان ناتوانن کاریگەریی لەسەر هێڵی وایفایەکەت دروست بکەن.

با شوێنی راوتەرەکەت چۆڵ بێت

ئامێرە جێگیرەکانی وەک تەلەفزیۆن و پلەیستەیشن و جۆرەکانی تری مۆبایل، یان دەسکی یارییەکان بە هەڵکراویی لە تەنیشت ڕاوتەرەکەت کاریگەریی لەسەر گواستنەوەی وایفای دروست دەکات. لەم بابەتەدا تەنانەت هەڵی وایفای دراوسێکەمان دەتوانێت کاریگەریی لەسەر هێڵەکەی ئێمە دروست بکات بۆیە پیویستە ڕاوتەرەکەت لە شوێنێک بێت چۆڵ بێت و ئەگەریش نا با ئامێرەکانی تر لە ڕاوتەرەکەت دوور بن، بەمە توانایەکی باشتری وایفایت بۆ ڕاوتەرەکەت دروست دەبێت.

ڕاوتەرەکەت ماوە ماوە بۆ ساتێک بکوژێنەوە

هەنگاوێکی ناسراوە بۆ چارەسەرکردنی وەستانی ئینتەرنێت یان وەستانی وایفای. ڕێنماییت دەکەین لە ڕۆژێکدا بە پێی خواستی خۆت ڕاوتەرەکەت بۆ ماوەی ٣٠ چرکە بکوژێنیتەوە، ئەم کارە ڕێگە بە ڕاوتەرەکەت دەدات دووبارە لەگەڵ باشترین تۆڕدا پەیوەست بێت.

چاوێکت لە ڤایرۆس و زیانەواڵە بێت

دەکرێت بەهۆی زیانەواڵە و ڤایرۆسەکانی مۆبایلەکەت یان کۆمپیوتەرەکەت وایفایەکەت خاو ببێتەوە. بۆیە شتێکی باشە ئەگەر نوێترین دژەڤایرۆس و پارێزەری سیستەمەکەت بەکار بهێنیت و بەمەش دەتوانرێت ئەو ڤایرۆس و زیانەواڵەیانە بسڕدرێنەوە کە دەتوانن کاریگەریی لەسەر هێڵی وایفایەکەت بکەن.

بۆچوونەکان
  • Diyar ibrahim

    Dasttan xosh barasty malpareky zor Ba swda

بۆچونی تۆ