ئەندرۆید

لە پاش چاوەڕوانییەکی زۆر کۆمپانیای BlackBerry مۆبایلی Motionـی لە هەموو وڵاتانی ئەوروپادا بەردەست کردووە

لە ئێستادا مۆبایلی بلاکبێری مۆشن لە سەرتاپای وڵاتانی ئەوروپی بەردەستە و کۆمپانیاکە هەموو کاڵاکانی ئاشکرا کرد کە بریتین لە پارێزەری ڕوونما لە جۆری شوشەی گۆرێلا و پارێزەری پشتی مۆبایلەکە. نرخی مۆبایلەکەش ٤۷۰ یۆرۆیە. ئەمانەش دیارترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەیە:

  • ڕوونما: ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی FHD.
  • پاتری: ٤۰۰۰ میللی ئەمپێر.
  • پڕۆسێسەر: سناپ دراگۆن ٦۲٥.
  • ڕام: ٤ گێگابایت.
  • بیرگە: ۳۲ گێگابایت.
  • کامێرا: ۱۲+۸ مێگاپێکسڵ.
  • ئەندرۆید: نۆگەت ۷.۱، و بەم زووانەش نوێکردنەوەی ئۆریۆی پێ دەگات.
  • هەروەها مۆبایلەکە خاوەنی بڕوانامەی IP67ــە بە هۆی ئەوەی دژە تۆز و ئاوە.

 

22 شوبات، 2018