بابەتی گرینگ
23, شوبات 2018
ئاشنا بە خزمەتگوزارییە بەکارهێنراوەکانی هەر ماڵپەڕێک وەک سێرڤەر و زمانی دروستکردن و هتد..

لە ئینتەرنێتدا چەندین ماڵپەڕی بەسوود دەدۆزیتەوە کە خزمەتگوزاری گرنگت پێشکەش دەکەن، لەوانەیە هەندێک کات بتەوێت ماڵپەڕێک بنیاد بنێیت هاوشێوەی ئەو ماڵپەڕەی کە دڵخوازە لە لات بەڵام زانیاری تەواوت نییە لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی چین کە تیاییدا بەکاردەهێنرێت.
هەر بۆیەش لەم بابەتەدا ماڵپەڕێکی جیاوازتان پێ دەناسێنم کە وردەکاری هەر ماڵپەڕێکت بوێت پێشکەشت دەکات وەک جۆری سیستم و سێرڤەر و زمانی دروستکردنی و هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە بەکاردەهێنرێت تیایدا پێشکەشت دەکات بە شێوەی خۆڕایی.
بەکارهێنانی ماڵپەڕەکە ئاسانە ئەوەی پێویستە لەسەرت دانانی بەستەری ئەو ماڵپەڕەیە کە دەتەوێت زانیاری دەربارەی بزانیت لە چوارگۆشەی گەڕاندا هەر وەک لە وێنەکەدا دیارە:
دواتر داگرتنی “Lookup” پاشان پەڕەیەکی نوێ دەکرێتەوە تیایدا هەموو وردەکارییەکان جیاکراوەتەوە بە پێی جۆری خزمەتگوزاری بەکارهێنراو تیایدا وەک سەرژمێرییەکان، ڕیکلامەکان، زمانی دروستکردن.. هتد.
بەستەری ماڵپەڕ
https://builtwith.com
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.