تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
23, شوبات 2018
داهاتی بەڕێوەبەری سناپ لە ساڵی رابردوو ٦٣٨$ ملیۆن بووە

لەوانەیە سناپچات لە ماوەی ساڵێکی بە فەرمی بوونی خۆی لە جەنگی ئابووریدا بووبێت، بەڵام نازانیت پارەی بەڕێوەبەرەکی چۆن دێت. ئیڤان سپیگڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای سناپ لە ساڵی ڕابردوو بە کۆی گشتی ٦٣٨ ملیۆن دۆلار هاتووەتە سەر هەژمارەکەی. وەرگرتنی ئەم پارە زۆرە بەهۆی کردنە فەرمیی کۆمپانیاکەی و مووچەکەیەتی کە مووچەی ساڵی ڕابردووی ٩٨.٠٧٨ ملیۆن دۆلار بووە.
بۆ سپیگڵ ئەم پارەیە لەوانەیە زۆر نەبێت، ئەم بەڕێوەبەرە بۆ چەندین جارە بەهۆی سناپەوە دەبێتە ملیاردێر.
داهاتی کۆمپانیای سناپ لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی بەکارهێنەرانی داکشانی بە خۆیدا بینیوە و هەروەک ساڵy ڕابردوو، ئەمساڵیش بۆ ڕکابەریی لەگەڵ ئینستەگرام و فەیسبووک دەجەنگێت. بەڵام هەر لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تووشی ڕەخنەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی بووەوە، لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیاکە شێوە و ڕووکاری ئەپەکەی بە تەواوی گۆڕی و ئەمەش ناڕەزایەتی زۆری بەکارهێنەرانی لێکەوتەوە، تەنانەت لە ماڵپەڕی change.org کەمپینێک ڕاگەیەنرا کە تا ئێستا زیاتر لە ١.٢٠٠.٠٠٠ کەس بەشدارییان تیادا کردووە. لەم بارەیەوە سپیگڵ ئاماژەی بەوە دا کە بە نیاز نین شێوازە کۆنەکە بگەڕێننەوە و گوتیشی دەزانین چەندین بەکارهێنەر لە ئێستادا هەست بە نائاسودەیی دەکەن لەگەڵ شێوازە نوێیەکە بەڵام لە داهاتوودا لەگەڵیدا دەگونجێن و ڕادێن.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.