10
ئەپ و نەرمەکاڵا 23, شوبات 2018

ماڵپەڕێک بۆ داگرتنی هەزارەها کاریگەریی دەنگیی بێ بەرامبەر

ئەگەر یەکێکیت لەوانەی خاوەن کەناڵن لە یوتیوب یان لە بواری مۆنتاژ و دەستکاری کردنی ڤیدیۆدا کار دەکەیت ئەوا بێگومان پێویستت بە کۆمەڵێک لە کاریگەرە دەنگییەکان دەبێت تا لێکییان بدەیت لەگەڵ پارچە ڤیدیۆکاندا و چێژێکی زیاتری پێ ببەخشیت، وا لە بینەر بکەیت بەردەوام بێت لە تەماشاکردنی.

بەڵام هەروەک زۆرینەمان دەزانین دەستکەوتنی ئەم جۆرە دەنگانە لەوانەیە کاتێکی زۆری بوێت هەر بۆیە پێشنیاری ئەم بزوێنەرەتان بۆ دەکەم کە تایبەتمەندە بە دابینکردنی ئەم کاریگەرییە دەنگییانە.
ماڵپەڕەکە ناوی “findsounds” و لە ڕێگای ئەم ماڵپەڕە کات و توانایەکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە ئەوەی پێویستە تەنها نووسینی ئەو وشەیەی کە دەتەوێت لە چوارگۆشەی گەڕاندا و پاشان ماڵپەڕەکە سەدان ئەنجامت دەخاتە بەردەست و یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ماڵپەڕەکەش کارپێکردنی کاریگەرییە دەنگییەکەیە پێش داگرتنی. وە لە ڕووکاری سەرەکی ماڵپەڕەکەدا لیستێک هەیە کە پێکهاتووە لە چەندەها دەنگ کە ڕێکخراون بە پێی جۆرەکانیان وەک دەنگەکانی ئاژەڵ و ئۆتۆمبێل و مرۆڤ و سروشت.. هتد.

بەستەری ماڵپەڕ

بۆچونی تۆ