بابەتی گرینگ

ئاشنابە بە “reddit” یەکێک لە باشترین ماڵپەڕەکان لە ئینتەرنێتدا

هەروەک زانراوە وێب خزمەتگوزارییەکە لە نێوان خزمەتگوزارییە زۆرەکانی تۆڕی ئینتەرنێت و ئەم خزمەتگوزارییەش ملیۆنەها ماڵپەڕ لە خۆ دەگرێت بە زمانی جیاواز و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ژمارەی ئەم ماڵپەرانە لە زیادبووندایە بە هۆی بڵاوبوونەوەی تۆڕی ئینتەرنێت، وێب لە ساڵی 1989 ەوە دەستی پێ کردووە هەتاوەکو گەیشتووە بەم ڕۆژەی ئێستای کە دەیبینین، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە بەکارهێنەران وا دەزانن کە وێب تەنها گوگڵ و فەیسبووک و تویتەرە و لەوانەشە زانیارییان نەبێت دەربارەی خزمەتگوزارییەکان و ماڵپەڕەکانی تر کە لە وانەیە زۆرێکییان سوودبەخش بن.

لە ئەمڕۆشدا باس لە ماڵپەڕێکی زۆر تایبەت دەکەم و بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی دادەنێم لە تۆڕی ئینتەرنێتدا، ئازیزان ماڵپەڕەکە “reddit” ه کە بە داخەوە کەمێکمان گرنگی دەدەین بەم ماڵپەڕە بە تایبەت لە کۆمەڵگاکەماندا ئەمەش تا ڕادەیەک ئاساییە چونکە ماڵپەڕەکە تەنها ئەو بەکارهێنەرانە کۆدەکاتەوە کە بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن. ئەم خزمەتگوزارییە ناسراوە بە “پەڕەی سەرەکی ئینتەرنێت” چونکە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی باشترین پارچە ڤیدیۆ و مۆسیقا و وێنە و نووسینەکان بە زمانی ئینگلیزی لە هەموو سوچێکی وێبەوە و پیشانی دەدات لە یەک شوێندا و ملیۆنەها بەکارهێنەریش هەڵدەستن بە بەشداری پێ کردنی بابەتە سەرنج ڕاکێشەکانیان و بەشداربوانیش گفتوگۆی لە بارەوە دەکەن لە کۆمێنتەکاندا و ئەمەش وا دەکات ماڵپەڕەکە گرنگییەکی زیاتری پێ بدرێت لە لایەن بەکارهێنەرانەوە.

 

بۆچی ماڵپەڕەکە شایستەی گرنگی پێ دانە؟

•دەتوانیت باشترین پێکهاتەت دەست بکەوێت لە کورتترین کاتدا.

جیاوازی ئەم ماڵپەڕە لەو پێکهاتە گەورانەدایە کە بەشداری پێ دەکرێت تیایدا لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا، وە لە نێوان ئەو شتانەدا کە وا دەکات لە ماڵپەڕەکە جیاواز بێت پشت بەستن یەتی بە دەنگدان لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، هەر بۆیەش لە ڕێگای دەنگدانەوە پێکهاتەکانی ناوی دەپاڵێورێت بۆ ئەوەی بەسوودترین و باشترین پێکهاتەکان لە بەشی سەرەوە بن و ئەوانەشی کە پشت گوێ خراون دەکەونە بەشی خوارەوەی لیستەکە.

هەروەها reddit بە یەکێک لە باشترین 500 ماڵپەڕ دادەنرێت و شەشەمینە لە لیستی ئەو ماڵپەڕانەی کە زۆرترین سەردانیکەری هەیە لە جیهاندا، وە ئەم چالاکییە زۆر و گەورەیەی بەکارهێنەرانی وای کردووە لە ماڵپەڕەکە ببێتە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس لە تۆڕی ئینتەرنێتدا.

•تەنها ئەو بابەتانە پیشان نادات کە تۆ گرنگی پێ دەدەیت.

هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خوارزمییەک بە کاردەهێنن، کە بەکارهێنەر دادەنێت لەو بازنەی زانیارییانەدا کە لە لای دڵخوازە، بە واتایەکی تر خوارزمییەکان تەنها ئەو هەواڵانەت پیشان دەدات کە دەگونجێت لەگەڵ خواستەکانتدا و بە هۆی ئەمەشەوە دەتوانیت ئەو زانیارییانە پشت گوێ بخەیت کە لەگەڵ جارەکانی بینین ڕێک ناکەون، بەڵام کاری reddit بە پێچەوانەوەیە چونکە ماڵپەڕەکە ئەو زانیاری و پێکهاتانە پیشان دەدات کە زۆرترین دەنگی وەرگرتووە و لە لایەن بەکارهێنەرانەوە و سەرەڕای ئەوەش دەکرێت گۆڕانکاری بکرێت بۆ ڕێکخستنی کاتی بۆ هەواڵەکان لە هەر کاتێکدا هەروەها دەشتوانیت ئەو بوارەی دڵخوازە لە لات دیاری بکەیت.

•لە reddit دەتوانیت زانیاری پێویست بە دەست بخەیت دەربارەی هەر بابەتێک.

لێرەوە دەتوانیت بگەیت بە زۆرترین زانیاری: لە وێنەکان کە چرکێندراون دەربارەی بابەتی فەلسەفی قوڵ و گفتوگۆی زانستی گرنگ، هەروەها لەم خزمەتگوزارییەدا کۆمەڵێک لە کەسایەتییە بەناو بانگەکان هەستاون بە وەڵام دانەوەی پرسیاری بەکارهێنەران لە نێوانیاندا ستیڤن هۆکینگ، بێڵ گەیتس، ئێدوارد سنۆودن و باراک ئۆباما.

بەستەری ماڵپەڕ

25 شوبات، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888