ئەندرۆید
25, شوبات 2018
گشت زانیارییەک دەربارەی مۆبایلی Nokia 8 Sirocco

مانگی ٢ی ئەمساڵ لە میانەی MWC و لە شاری بەرشەلۆنە کۆمپانیای HMD کۆمەڵێک مۆبایلی نوێی لە ژێر ناوی نۆکیادا ڕاگەیاند یەکێک لەوانیش نۆکیا ٨ شیرۆکۆیە کە ئاست بەرزترینیانە.
مۆبایلەکە لە ستیل و شووشە دروست کراوە و دوانە کامێرایەکی براندی Carl Zeissی هەیە و خاوەن ڕوونمایەکی بێ لێواری چەماوەی pOLEDە.
ڕوونمای مۆبایلەکە ٥.٥ ئینچە بە ڕوونی 2K لە جۆری pOLEDی چەماوە و بە شووشەی Corning gorilla glass 5 پارێزراوە، هەروەها مۆبایلەکە خاوەن بڕوانامەی IP67ە و پارێزراوە بەرامبەر ئاو و تۆز.

مۆبایلەکە خاوەن پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٣٥ و ٦گب ڕام و ١٢٨گب بیرگەی دەرەکییە، هەروەها پشتگیری بارگاوی بوونەوەی خێرا دەکات و یەکەم مۆبایلی نۆکیایە کە پشتگیری بارگاوی بوونەوەی بێ وایەر لە جۆری Qi دەکات.
لە بەشی پشتەوە کامێرایەکی گۆشە فراوان بە ڕوونی ١٢ مێگاپیکسڵ و کامێرایەکی Telephoto بە ڕوونی ١٣ مێگاپیکسڵ بوونیان هەیە، لە پێشەوەش کامێرایەکی ٥ مێگاپیکسڵ هەیە کە بە وتەی نۆکیا توانایەکی باشی وێنەگرتنی هەیە لە ڕووناکی کەمدا، شایەنی باسیشە کە لایەنی نەرمەکاڵای کامێرای مۆبایلەکەش گۆڕانکاری تیادا کراوە و لەسەر داوای هەواداران دۆخی Pro Manual زیاد کراوە کە ڕووکارەکەی هاوشێوەی ڕووکاری دۆخەکەیە لە مۆبایلە کۆنەکانی نۆکیا لومیا.
لە ماڵپەڕی DXOmark ٨٤ خاڵ بە کامێراکەی دراوە.
مۆبایلەکە تەنها ڕەنگی ڕەشی هەیە و لە ئێستادا لە کوردستان نرخی نزیکەی ٤٥٥ دۆلارە.

سەرچاوە :
- phonearena.com
- gsmarena.com
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.