بیروڕا

گالەکسی S9 و نوێکارییەکان؛ پێویستە بیکڕم؟ سیاسەتی سامسۆنگ چۆنە؟

بەڵی بێگوومان گالەکسییە نوێیەکان ڕاگەیەنران. ئامانجی ئێستای کۆمپانیاکان بە دیهێنانی ئەو تایبەتمەندییە خەیاڵیانە نیە کە خەڵک چاوەڕوانیان دەکات، بەڵکو هەوڵدانە بۆ زیاتر فرۆشتنی بەرهەمەکانی ڕابردوویان و ناچارکردنی خەڵکە لەو ڕاستییەی کە کۆمپانیاکە بۆی دروست کردووە کە پێویستە پەیڕەوی بکات. مۆبایلەکانی گالەکسی S9 لەسەر ئەو هاوسەنگییە دەمێننەوە کە دوودڵیی لای خەڵک دروست بکات لە کڕین، پیتان سەیر نەبێت! ئەمە ئەو شتەیە کە ئەزموونم کردووە لە ماوەی ڕاگەیاندنەکانی چەند ساڵەی سامسۆنگ و کۆمپانیاکانی تر. مەبەست لەمە چیە؟ فرۆشتنی زیاتری گالەکسی S8 و S7ـە. با زیاتر لەسەر ئەمە قسە بکەین. لەوانەیە هۆکاری تریش هەبن و نەیانزانین کەواتە با بیرۆکە دروست بکەین.

بیرۆکەی سەرەکیی سامسۆنگ بۆ گالەکسی S9 بوونی کامیرایەکی نایاب بوو، وە کامێرایەکی نایابی هەیە کەواتە کۆمپانیاکە لەمە ڕاست و دروستە و توانای زۆری هەیە بۆ باشترکردنی کامێرای مۆبایلەکانی. کۆمپانیاکانی تریش بە هەمان شێوە، پێم وایە ئەوە ئەو سیاسەتەیە کە کۆمپانیاکان لەسەری رێککەوتوون. بێگوومان گالەکسیە نوێیەکان شایەنی کڕینن، بەڵام بابەتی ئێمە ئەوە نیە، بابەتەکە لێدوان و سەرنجی خەڵکە لەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیاکان، چاوەڕێی ئەوە مەکەن سامسۆنگ سۆنی و HTC و هتد… بتوانن مۆبایلێک ڕابگەیەنن و بازاڕی ئەوەی تر بشکێنێت و تایبەتمەندیی کامێرایان بە شێوەیەکی زۆر جیاوازیی هەبێت، بێگوومان باشترین هەیە بەڵام نەک بەو مانایەی بە ڕێژەی %١٠٠، بەڵکو ئەمە ئەو تایبەتمەندییانەیە کە مۆبایلەکان جیا دەکەنەوە و ئارەزووی مرۆڤە جیاوازەکان بۆ خۆیان کێش دەکەن. بە هیوای تێگەیشتن.

دەتوانیت گالەکسی S9 بکڕیت، بەڵآم ئەو هەوڵە مەدە ئەگەر دەتەوێت چەند دۆلارێکی تر کۆبکەیتەوە و پاشان بیکڕیت، دەتوانیت بەرهەمە ناوازەکانی تری گالەکسی بکڕیت کە کاتی ڕاگەیاندنیان هێندە نییە و ئەو تایبەتمەندییە سەرەکییانەیان تێدایە کە لە نوێیەکاندا هەن، لەوانە گالەکسی نۆوت 8 و گالەکسی S8.

کۆمپانیاکان بەردەوام دەبن لەسەر دانانی ئەو تایبەتمەندییانە و دانانی بە هەمان نرخی مۆبایلەکانی پێشوو یان کەمێک زۆرتر، بابەتەکان لەسەر ئەم سیاسەتە زۆرن و ساڵ بە ساڵ دەبێت ئەو بیرۆکانە بۆ خەڵک هاوبەشی پێ بکەین کە پێویستن بۆ تیگەیشتن، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئێکسپێریای نوێ و مۆبایلی HTC نوێ و LG نوێ زیاتر تێدەگەین، تۆ لەسەر ئەم بابەتە چی دەڵێیت؟

25 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام. وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
306