بابەتی گرینگ 26, شوبات 2018

سۆنی مۆبایلەکانی XZ2 – XZ2 Compactـی بەتوانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K HDR ڕاگەیاند

سۆنی بەشداریی لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل MWC کرد و باشترین ٢ مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند. سۆنی ئەو پلانەی دەست پێکردووە کە باسی دەکرد، ئەویش بەردەوامبوون بوو لەسەر بەرهەمهینانی مۆبایلەکانی ئێکسپێریا، چونکە مۆبایلەکان ڕووانگەی داهاتووی سۆنیین. دوای هەموو پێشبینییەکان و چاوەڕوانییەکانی خەڵک ئێستا مۆبایلەکان بە ڕوونمای بێ لێوار و دیزاینێکی جیاواز نمایش کران، تایبەتمەندیی نوێ و دیزاینی نوێ. خوێنەری تایبەتمەندییە جیاوازەکانی ئەم مۆبایلانە بن.

کامێرای XZ2 – XZ2 Compact

کامێرای ئەم ٢ مۆبایلە یەکەمین کامێران کە بتوانن ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و بە تەکنەلۆژیای HDR تۆمار بکەن، ئەم ڕوونیە باشترین پێشاندان لە کاتی ڕۆژ و شەودا دەدات. جگە لەمە تایبەتمەندییەکانی تری Motion eye باشترکراون کە خێراییەک بە خێراییەکی زۆرتر دەدات بە ڕوونکردنەوە و گواستنەوەی داتاکان لە کامێراکەدا، بەمەش بەکارهێنەر دەتوانێت خاوترین ڤیدیۆ تۆماربکات ئەگەر بیەوێت تایبەتمەندی SlowMotion و چەندانی بەکاربهێنێت. خاوکردنەوەی ڤیدیۆکان لە سۆنیدا بە توانای هەڵوەشاندنی 960 وێنەیە لە چرکەیەکدا و نوێکاریی سۆنی بۆ ئەم تایبەتمەندییە، تۆمارکردنی ڤیدۆی خاوە بە ڕوونی ١٠٨٠ واتا FHD. هێشتا ماوە، لەگەڵ بوونی هەستەوەری memory-stacked image ڕووناکی بەرز لە کاتی وێنەگرتن کەم دەکرێنەوە. وە بێگومان خاوەن تەکنەلۆژیای وێنەی ۳ دوورییشن، بەم تایبەتمەندییە دەتوانیت پشکنین بۆ دیمەنەکان بکەیت و نموونەش دەتوانیت بە تەواوی پشکنینی سەرت بکەیت و وێنەیەک لە تەواوی سەرت دەستبکەوێت، لەگەڵ ئەمەدا سۆنی ئیمۆجی و وێنەی خەندەی نوێی بۆ داناویت و دەتوانیت سەرت بخەیتە جێیان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نمایشی بکەیت. هەموو ئەمانە لەگەڵ ١٩ مێگاپێکسڵ کار دەکەن. کامێرای سێڵفیش بۆ هەر یەکێکیان ٥ مێگاپێکسڵن.

ڕوونمای XZ2 – XZ2 Compact

XZ2 ڕوونمایەکی گەورەی هەیە کە قەبارەکەی ٥.٧ ئینچە لە ناو لاشەیەکی بچووکدا ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی کە ڕوونماکەی بێ لێوارە. لەگەڵ ئەمەشدا ڕوونیەکەی ١٠٨٠ بە ١٠٢٦٠ پێکسڵە. ئەم ڕوونمایانە تەکنەلۆژیای HDRـیش لەخۆ دەگرن کە بێگوومان ڕووناکی زیادە ڕێک دەخات و بینینێکی باشتر دەدات. دەربارەی ڕوونمای XZ2 Compactـیش لە چاو نەوەکانی پێشووتری ڕوونیەکی زۆرتر و قەبارەیەکی گەورەتری هەیە کە ٥ ئینچە و ڕوونیەکەشی ١٢٦٠ بە ١٠٨٠ پێکسڵە لەگەڵ بوونی HDR، هەروەها بێ لێوارە. هەردوو مۆبایلەکە ڕێژەی بینینی ڕوونمایان ١٨:٩ـە. ئەم ڕوونمایانە بە شووشەی پارێزەری گۆریلا ٥ پارێزراوە.

دیزاینی XZ2 – XZ2 Compact

سۆنی دیزاینێکی جیاوازی بەم مۆبایلانە داوە. لە گەورەترین گۆڕانکارییەکان ىوونی ڕوونمایەکی بێ لێوار و لادانی پەنجەمۆر بۆ بەشی پشتەوەیە. دیزاینی چواردەوری مۆبایلەکان بە شێوەی شوشەیی ٣ دورییە بەمەش وا لە مۆبایلەکە دەبینرێت کە دەوروبەرەکانی چەماوەیە و بینینیکی جوانتر دەدات. ڕەنگەکانی XZ2 ڕەش و زیویی پەمەیی و سەوزە، ڕەنگەکانی XZ2 Compsct ڕەش و زیویی سەوز و پەمەییە. ئەمەش چۆنیەتیی دیزاینی گشتیی ٢ مۆبایلەکە بوو.

خێرایی و پاتری XZ2 – XZ2 Compact

بێگوومان نوێترین پڕۆسیسەری کۆمپانیای کوالکۆم بەکار دەبەن کە ئەویش سناپدراگۆن ٨٤٥ـە و تا ئێستا باشترین خێرایی بە مۆبایلەکان دەدات، بەمەش ئەم مۆبایلە نوێیانە بە رێژەی ٣٠% لە نەوەی پێشوو خێراترن و لایەنی گرافیکیان باشترە. لەگەڵ ئەم پڕۆسێسەرەدا پاترییەکان باشتر دەبن؛ پاترییەکانی ئیکسپیریا هەمیشە بەهێز بوون و ئەمجارەش بەهێزتر کراون. پاتری XZ2 Compact بە توانای ٢٨٧٠ میللی ئەمپێر و XZ2 بە توانای ٣١٨٠ میللی ئەمپێر،

لە نوێکارییەکانی تریشدا، بوونی لەرزاندنی زیرەک و خێرا بارگاوییکردنەوەی خێرایە. بەم زوانە و لە مانگی ٤ی ئەمساڵ بەر دەست دەبن.

 

بۆچونی تۆ