10
ئەندرۆید 26, شوبات 2018 بۆچوون

کۆمپانیای سامسۆنگ دەست بە سەر ئەپێکی کۆمپانیای ئۆپێرا دەگرێت

هەموومان گرنگی پاراستنی باڵانسی ئینتەرنێت لە مۆبایلە زیرەکەکاندا دەزانین و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان بۆ پاراستنی کەسایەتیی لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا، هەموو ئەمانەش بەردەست بوو لە ئەپێکی کۆمپانیای ئۆپێرا کە خاوەنی وێبگەڕی بەناوبانگی ئۆپێڕایە (Opera Browser)، وە ئەم ئەپە یەکێکە لە گرنگترین ئەپەکانی بواری پاراستنی داتای ئینتەرنێت و هەروەها پاراستنی کەسایەتیی بەکارهێنەر لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێتدا. ئەپی ئۆپێرا ماکس بە تواناکانی لە پاشەکەوتکردنی زانیاری بەکارهێنراوی ئینتەرنێت بە ڕێژەی٥٠% لە چاو ڕکابەرەکانیدا بەناوبانگە، بەڵام سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە لە ڕێژەی داگرتنەکانیدا لە کۆگای گووگل پلەی هەی بوو کۆمپانیای ئۆپێرا لە ماوەی پێشوودا ڕایگەیاند کە چیتر پاڵپشتی ئەپەکە ناکات و بە هیچ شێوەیەک نوێکاریی بۆ بەردەست ناکات.

وە لە ئێستادا ئەپەکە دووبارە گەڕاوەتەوە بەڵام لە ڕێگای کۆمپانیای سامسۆنگەوە کە وا دیارە دەستی بە سەردا گرتووە، وە هەروەها هەستاوە بە دیزاینکردنەوە و ناولێنانەوەی ئەپەکە بە ناوی (Samsung Max) وە ئەپەکە هەمان خزمەتگوزارییەکانی پاشەکەوتکردنی زانیارییەکان و چالاککردنی VPN ی هەیە لەگەڵ دابینکردنی پەیوەندییەکی وایفای پارێزراو و تایبەتمەندی لیستێک بۆ ئەو ئەپانەی کە شوێنپێی بەکارهێنەر دەگرن.

بەستەری ئەپ

بۆچونی تۆ