ئەندرۆید
27, شوبات 2018
بۆ چی پێویستە گالەکسی S9 بکڕم؟ ئایا ئەو پارەیە دەھێنێت؟

لە ڕۆژی ٢٥ ـی مانگدا سامسۆنگ ۲ مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند بە ناوەکانی گالەکسی S9 و S9 پڵەس کە هەڵگری چەندان تایبەتمەندی گرنگ بوون، بەڵام زۆرێک لە هەوادارانی سامسۆنگ بە ناڕەزاییەوە لە مۆبایلەکە دەڕوانن و پێیان وایە کۆمپانیاکە نەی توانیوە بەپێی خواستی ئەوان بەرهەمەکە ڕابگەیەنێت، بەڵام پێش ئەم خاڵانە ئەوەی شایەنی باسکردنە گرنگی سامسۆنگ بەردەوام بوونی بازرگانییەکەی لە پێش هەموو شتێکەوە داناوە، و پێویستە بەکارهێنەرانیش خۆیان بگونجێنن لەگەڵ بەرهەمەکەدا، وپێشبینی دەکرێت نرخی ٧٤٩ دۆلار دەبێت، و ئەمانەی خوارەوەش ٥ خاڵی گرنگن کە وات لێدەکات بڵێیت گالەکسی S9 بەو جۆرەش خراپ نییە. و دەتوانیت جارێکی دیکە بیر بیکەیتەوە پێش بڕیاری ڕەتکردنەوەی مۆبایلەکە.
١- بوونی دەرچەی جاکی بیستۆک لە بەشی خوارەوەی مۆبایلەکەدا بە پێچەوانەی پیکسێڵ ٢ و ئایفۆنە نوێکان و مۆبایلەکان و ڕوونمای مۆبایلەکەش لە سەدا ١٥ ڕۆشن ترە لە نەوەی پێش خۆی و ڕەنگێکی نوێی تێدایە ئەم زنجیرەیەی S9 ئەویش ڕەنگی مۆرە”ئەرخەوانی”.
٢- خاوەنی بڵندگۆی ستێریۆیە لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژیای دۆڵبی ئەتۆمس کە چێژێکی دیکە دەبەخشێت بەو دەنگانەی لە مۆبایلەکەوە دەردەچن و یەکەم مۆبایلە لە زنجیرەی S کە خاوەنی ئەو تایبەتمەندییە بێت و دەنگی بەڕێژەی %٤۰ زیاترە لە S8، و خاوەنی بیستۆکی AKG –ـیە کە خودی سامسۆنگ خاوەندارێتی ئەو کۆمپانیایە دەکات.
٣- بە ڕێژەی ۲٥% خێراترە لە گالەکسی S8 بە هۆکاری ئەوەی پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٨٤٥ـی لەسەرە کە S8 خاوەنی پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٨٣٥ بوو، کە ئەمەش وای لێدەکات لە مۆبایلەکانی پێکسڵ ئێکس ئێڵ و LG V30 خێراتر بێت.
٤- بوونی پەنجەمۆر لە خوارەوەی کامێرادا کە لە مۆبایلەکانی S8 و نۆت 8ـدا پەنجەمۆر لە تەنیشت کامێراوە بوو کە ئەمەش دەبووە هۆکاری هەراسانکردنی بەکارهێنەران و وا دەکات ئاسانتر قوفڵی مۆبایلەکەت بکەیتەوە.
٥- کۆتا شت بوونی کامێرایەکی ئاست بەرزە کە توانای کرانەوەی هاوێنەکانی لە نێوان f1.5 و f2.4 دەبێت کە دەتوانێت بە شێوازێک زۆر ڕووناک وێنەکان بگرێت هەر وەک چاوی کەسێک تاوەکوو زیاتر بکرێتەوە فراوانتر وێنەکان و دەوروبەر دەبینێت.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.