بیروڕا

ئایا سامسۆنگ توانای ڕکابەری کردنی کانون و نیکۆن و سۆنی هەیە؟ ئایا کامێرای سامسۆنگ بکڕم؟

پاش ئەوەی سامسۆنگ بۆ ماوەی دوو ساڵ دابڕا لە درووستکردنی کامێرا، لە ئێستادا دەنگۆی ئەوە هەیە کە کۆمپانیاکە کامێرایەکی ئاست بەرز نمایش بکات.
لە بابەتێکی کەی ئای تی ئێن بە ووردی باسمان لەم بابەتە کردووە کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەت.

بەپێی بەدواداچون و تاقیکردنەوەی کامێرایەکی جۆری سامسۆنگ ئێن ئێکس ئەوەم بۆ ڕوون بوەوە کە بیروڕای خۆم دەربارەی کامێراکە بۆ خوێنەران ئاشکرا بکەم، لە پێناو ئەوەی خوێنەرانی ئازیزی کەی ئای تی ئێن بە دووربن لە هەر جۆرە هەڵە کردنێک لە بواری کامێرادا.
بیروڕای من دەربارەی ئەم کامێرایە:
۱ـ سامسۆنگ نەدەبوو ئەم کامێرایە بە کامێرای ئاست بەرز ناو ببات بەهۆی نزمی ئاستی داینامیک ڕەینجی کامێراکە.

۲ـ بۆ ئەوەی سامسۆنگ خۆی بخستایەتە ئاست ڕکابەری نیکۆن وکانون و سۆنی دەبوایە ئەم کامێرایەی بە هەستەوەرێکی فوولفرێم درووست بکردایە نەک هەستەوەری کڕۆپ.

۳ـ کامێراکانی سامسۆنگ لەژێر ژمارە مۆدێلی ئێن ئێکس سەرجەمیان پشتیان بەستووە بە ڕووکاری دەرەوە و چەند تایبەتمەندییەکی لاوەکی وەک (سیستمی وایفای، جی پی ئێس،……، هتد)، لە جێی ئەم کارانە دەبوایە سامسۆنگ گرنگی بە ڕوونی و جۆرایەتی بەرز بدایە لە کامێراکەیدا نەک ئەم بابەتە لاوەکییانە.

٤ـ سامسۆنگ تاکو ئێستا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە کەوا کامێراکانی جۆری کۆمپاکتە یان میرۆرلێسە یان دی ئێس ئێڵ ئاڕ چونکە زیاتر تایبەتمەندی کامێراکانی لە تایبەتمەندی مۆبایلێکی هۆشمەند دەچێت نەک کامێرایەکی پڕۆفیشناڵ.

لە ئەنجامدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت:
پێویستە سامسۆنگ دووبارە بیر لە جۆرایەتی کامێراکانی بکاتەوە و لە جێی تایبەتمەندی لاوەکی گرنگی بە هەستەوەر بدات بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری کۆمپانیا زلهێزەکانی کامێرا بکات لە جیهاندا.

تێبینی: هەستەوەرەکانی جۆری فوولفرێم بە گشتی لە هەستەوەرەکانی جۆری کڕۆپ (APS-c) گەورەترن و پانتاییەکی زیاتری وێنەگرتن فەراهەم دەکەن.

27 شوبات، 2018