ئامێرە هەمەجۆرەکان 28, شوبات 2018

تەکنەلۆژیا و سێکس؛ چۆن تەکنەلۆژیا سێکسیی مرۆڤەکانی گۆڕیوە؟

ئەپ و ماڵپەڕە سێکسییەکان و کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی تایبەت بەم لایەنە بە چ شێوەیەک کاریگەرییان لەسەر ئەم سەردەمەی تەکنەلۆژیا کردووە؟ ئایا داهاتووی سێکسی مرۆڤەکان بەرەو کوێ دەگات؟ لەگەڵ ئەوەی تەکنەلۆژیا زۆر قووڵە و زۆر بە باشی گەشەی کردووە، ئەندازیار و شارەزایانی بوارەکە بە گرنگییەوە لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرەکانی دەڕوانن و ئەمەش بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاوێکی باش بووە، بەڵام خۆی لە خۆیدا ئێستا تەکنەلۆژیا لەو گێژاوانەدایە کە باسی دەکەین، کە ئایا بیرۆکەی چۆنن، ئایا ترسناکن؟ خۆی لە خۆیدا تەکنەلۆژیا زیانی بۆ کۆمەڵگا نییە، بەڵام ئەو ڕێگایەی کە کۆمەڵگا تێیدا تەکنەلۆژیا بۆ بە ئامانجگەیشتنی هەندێک شت بە کار دێنێت، ئەو بارەیە کە کاریگەریی نەرێنی تەکنەلۆژیا بۆ سەر کۆمەڵگا دروست دەکات. بۆیە هەرگیز ناتوانرێت بوترێت تەکنەلۆژیا ئەم بارە خراپانە دروست دەکات بەڵکو چۆنیەتی بەکارهێنان دەبێتە بابەت.

ئەپ و ماڵپەڕە سێکسییەکان؛ گەورەترین هۆکار بۆ ئاڵودەبوون بە سێکسی نادروست: ئەندازیارانی تەکنەلۆژیا توانیویانە هەموو چینێک بە سێکسکردنەوە تێکەڵ بکەن؛ ئێمە ناڵێین تەکنەلۆژیا ئەم بارەی دروست کردووە بەڵکو هەندێک لە ئەندازیاریاران تەکنەلۆژیایان وەک هۆکارێکی خێرا و نایاب بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ترسناک لە هەموو جۆرە سێکسکردنێک بەکارهێناوە، ئەم ناوچانە وێبیان تەنیوە و ئەمەش بۆ بەدەستگەیشتنی ناوەڕۆکەکان هۆکارێکی کراوە بووە کە هەموو چینێکی کۆمەڵگا تەنیا بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە چەند کرتەیەک بتوانن لایەنە خراپەکانی سێکس و هەموو جۆرەکانی ئەم لایەنە کە بە دڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤێک دروست دەکات ببینن، لەوانە هاوڕەگەزبازی و سێکسی نایاسایی، لەگەڵ دریژەدان بەم سەردانکردنانە مرۆڤەکان بە شێوەیەک ئاڵودە دەبن، کە نێرینەیەک یان مێینەیەک دەبینن بیرۆکەی سێکسیان دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ زۆربوونی دەستدرێژی سێکسی. باسمان لە وێب و ماڵپەڕەکان کرد. ئێستا باس لەو ئەپە بەسودانە ناکەین کە ڕێنمایی تەندروستی دەدەن، بەڵکو ئەو ئەپانەی کە ڕێگەخۆشکەرن بۆ قسەکردن بە شێوەی ڤیدیۆیی لەگەڵ هەموو جۆرە کەسێک، وە بە دڵنیاییەوە ئەم ئامڕازە بۆ سێکسکردنیش بە کاردێت. کۆمەڵگا ئاڵودەی ئەم ئەپانە دەبێت بەوەی کە دەتوانن لە ڕۆژێکدا چەندین کەسی جۆراوجۆر ببینن.

ئامێر و کەلوپەلە سێکسییەکان؛ بۆچی ئەم ئامێرانە هەن؟ لە ماڵپەڕە تایبەتەکان جۆرەها ئامێری تایبەت و کاڵای جۆراوجۆر بەم لایەنە دەبینیت کە بە چەندین نرخی جۆراوجۆر دەفرۆشرێن. لەگەڵ کاڵا فیزیاییەکاندا کێشەیەکی گەورە لە تەکنەلۆژیدا نیە، بەڵام ئامێرەکان و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیاکانیان کێشەیەکی گەورەن. ماڵپەڕی Love**** کە شوێنێکی گەورەی تایبەت بەم کاڵایانەیە، لەگەڵ ئەوەی فرۆشییان زۆرە پەرە بە پڕۆژەیەک لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە دەدەن کە مرۆڤەکان دەتوانن لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی سکایپەوە (کە وەک خۆیان باسی دەکەن) بە یەک بگەن، جا ئەم کارە لەلایەن خۆیانەوە دەبێت و ئەوان بە تەکنەلۆژیای چاپکردنی ٣ دووریی دیزاین و نەخشت بۆ دەکەن. بە هۆکاری قووڵبوونی تەکنەلۆژیا هەموو ئەمانەش دەستیان پێکرد، کە مرۆڤەکان بە تەواویی لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵ بوون و بەم هۆکارە پارەیەکی زۆر بۆ کۆمپانیا و ماڵپەڕە سێکسییەکان دەبێتە داهات. تەنیا ئەم ماڵپەڕانە بوونیان نییە، هۆکارێکی گەورەی تر بوونی بووکەڵە سیکسییەکانە کە لەلایەن ئەندازیارانی شارەزاوە دروست دەکرێن و وا بڵاوی دەکەنەوە و ڕێکلام دەکەن بەوەی ئەم کاڵایانە وەک ڕاستین، کە بە نرخی زۆر دەفرۆشرێن و کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونی مرۆڤەکان دروست دەکات. یان ئەو ئامێرە ماچکردنەی کە ٢ کەسی دوور لە یەک دەتوانن بە ماچکردنی شوێنی تایبەتی ئامێرەکە هەست بکەن بەیەکەوەن لە کاتێکدا بەیەکەوە نین. ئەمانە و چەندان ئامێری تر بە سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و چینەجیاوازەکانی کۆمەڵگا لە گەشەپیداندان، تا ئەم تەکنەلۆژیانە زیاتر لەبەرچاوی مرۆڤەکان گەورە ببن، داهاتووی سێکسی سروشتی لە مەترسی دەبێت و پارەی خەیاڵی بۆ ئەم کۆمپانیایانە ڕەوانە دەکرێت.

مۆبایلەکان هۆکاری دامرکانەوەی پەیوەندییەکانن؛ وەک زۆرینەی کۆمەڵگا دەزانن؛ ئێستا مۆبایلەکان بە ڕێگەیەکی خراپی بەکارهێنان براون بەوەی ڕێژەی بەکارهێنانیان سنوری تێپەڕاندووە. لە کافتریاکان و لە ماڵەوە بەهۆی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و یوتیوب و کۆمەڵە شتی تر گۆشەگیری دروست بووە و بووەتە مایەی دەیان هۆکاری گوومانکردن – کەمبوونەوەی گفتوگۆ، کە ئەمانە هۆکاری دامرکانەوەی سێکسن.

داهاتووی تەکنەلۆژیا و سێکس بەرەو کوێ؟ ئەگەر بەم شێوەیەی ئێستا کۆمپانیاکان لە گەشەپێدانی تەکنەلۆژیا بۆ کارە جۆراوجۆرەکانی سێکسکردن نەوەستن و ئاڵودەبووانی کۆمەڵگا ڕوو لە زیادبوون بکات، توانای مرۆڤ بۆ سێکسی سروشتی کەم دەبێتەوە و هەڕەشەی گەورە بۆ سەر کۆمەڵگا دروست دەکات، لەوانە دەستدرێژی سێکسی و گۆشەگیری و دامرکانەوەی پەیوەندییەکانی هاوسەران و سەرقاڵبوون بە سەرنجڕاکێشییەکانی سێکسەجۆراوجۆرەکانی ماڵپەرەکان، کە کەسی سەردانکەر جۆرەها رەگەزی بەرامبەری تر دەبینێت. بەڵام بە دڵنیاییەوە شارەزایانی واش هەن کە هۆشداری دەدەن و ڕێنمایی لە بارەی وازهێنان لەم ماڵپەڕ و ئامێرانە دەدەن.

بۆچونی تۆ