ئەپڵ

ئاماری فرۆشی ئامێرە لە دەست کراوەکان بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە، ئەپڵ لە پلەی یەکەمە

بە پێی نوێترین ئاماری IDC دەربارەی فرۆشی ئامێرە لە دەست کراوەکان لە ٢٠١٧دا، ئەپڵ لە پلەی یەکەم بووە، کۆمپانیا ئەمریکییەکە تەنها لە چارەکی چوارەمدا ٨ ملیۆن کاتژمێری زیرەکی بەڕێکردووەتە بازاڕەکان، ئەمەش گەشەیەکی بەرچاوە بە بەراورد بە هەمان چارەکی ٢٠١٦ کە تیایدا ٥.١ ملیۆن کاتژمێری بەڕێ کردبووە بازاڕەکان، لەو چارەکەدا ئەپڵ ٢١٪ی بازاڕی داگیر کردووە و لە پلەی یەکەم بووە بە بەراورد بە ١٤.٤٪ لە هەمان چارەکی ٢٠١٦.

سەبارەت بە تەواوی ساڵی ٢٠١٧ش بە بەراورد بە ٢٠١٦ فرۆشی ئەپڵ وۆچ لە ١١.٣ ملیۆن بەرز بووەتەوە بۆ ١٧.٧ ملیۆن دانە.

ئەوەی زۆر گرنگە لێرەدا ئاماژەی پێ بدرێت ئەوەیە کە ئەم ئامارانە هی فرۆشی هەموو ئامێرە زیرەکە لە دەست کراوەکانن و بەمەش کاتژمێرە زیرەکەکان و باندە لە دەست کراوەکانیش دەگرێتەوە کە سادەتر و هەرزانترن، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەپڵ ئامێری لەو جۆرە دروست ناکات و تەنها کاتژمێری زیرەکی هەیە، خۆ ئەگەر تەنها باس لە کاتژمێرە زیرەکەکان بکەین ئەوا جیاوازی نێوان ئەپڵ و ڕکابەرەکانی بە شێوەیەک گەورە دەبێت کە ئەپڵ بە تەنها فرۆشی لە هەموو کۆمپانیاکانی دیکە زیاترە!

 

Source :

gsmarena.com

2 ئازار، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی دووی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا کەمێک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
196