ئای ئۆ ئێس
2, ئازار 2018
بۆچی لە کۆگاکانی گوگڵ و ئەپ ستۆر ئەپی سەڕاحە سڕایەوە؟

لە ساڵی ٢٠١٧ ماڵپەڕێکی نوێی عەرەبی بە ناوی سەڕاحە بڵاوبووەوە و لە ماوەیەکی کورتدا بڵاوبوونەوەیەکی زۆری بەخۆوە بینی هۆکارەکەشی ئەو خزمەتگوزارییەیە کە پێشکەشی بەکارهێنەرانی دەکات ئەویش پێگەیشتنی نامەیە بە بەکارهێنەر لە لایەن هەرکەسێکەوە بێ زانینی خاوەن نامەکە. وە ئەو هۆکارەش کە وای کرد خزمەتگوزارییەکە زیاتر بڵاوببێتەوە دروستکردنی ئەپی سەڕاحە بوو بۆ هەردوو سیستمی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و IOS و تێپەڕاندنی ١٨ ملیۆن داگرتن بۆ ئەپەکە لەسەر کۆگای گوگڵ پلەی و ئەپ ستۆر، هەروەها ئەپەکە کۆمەڵێک تۆمەتی ڕووبەڕوو کرایەوە وەک سیخوڕی کردن بەسەر بەکارهێنەرانییەوە و ئەمەش لە،لایەن شارەزایەکی ئاسایشییەوە بوو کە بۆی دەرکەوت ئەپی سەڕاحە دەست دەگرێت بەسەر کۆمەڵێک زانیاری گرنگ وەک لیستی پەیوەندییەکانی تایبەت بە مۆبایل و نامە ئەلیکترۆنییەکان پاشان هەڵدەستێت بە ناردنیان بۆ ڕاژەکانی ئەپەکە.

گەشەپێدەری ئەپەکە بۆ ڕاگەیەیاندنە عەرەبییەکانی ڕوونکردەوە هۆکاری سڕانەوەی ئەپەکە دەگەڕێتەوە بۆ سکاڵایەک کە تۆمار کراوە لە لایەن خانمێکی بە ڕەگەز ئوستڕالی لە بارەی ناردنی کۆمەڵێک نامە بۆ کچەکەی کە دەربڕینی نادروستی تێدایە لە هەمان کاتدا گەشەپێدەری ئەپەکە دڵنیای کردەوە کە گەشبینە بە گەڕانەوەی ئەپەکە بۆ نێو هەردوو کۆگای گوگڵ و ئەپڵ لە نزیکترین کاتدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.