ئای ئۆ ئێس 4, ئازار 2018

یاری WarFriends؛ لەگەڵ هاوڕێکانت شەڕ بکە

یارییە سەرهێڵەکان بۆ کۆکردنەوەی هاوڕێیان لە باشترین ئامڕازەکانن. هەروەها ئەو یاریانەی کە تایبەتمەندی شەڕکردن لەگەڵ هاوڕێ لە خۆ دەگرن لە دڵخوازترین یارییەکانی جیهانن بۆیە بەم شێوەیە کۆمپانیاکانی ئەم یاریانە بەهۆی قازانج و یاریکەرە زۆرەکانیان دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن. ئێستاش مۆبایلەکان بۆ یاریکردن لە زۆرترین ئامێرە بەکارهێنراوەکانن بەڵکو هەر ساڵێک نایابترین یارییەکان بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و IOS بەر دەست دەبێت و لەم بابەتەشدا باس لە یاری WarFriends دەکەین کە پێگەیەکی باشی لە یارییە سەرهێڵەکان هەیە و باشترین تایبەتمەندیشی توانای یاریکردنە لەگەڵ هاوڕێیانت. یارییەکە ساڵی ڕابردوو بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و IOS بڵاو کرایەوە.

 

لە جۆرە یارییەکانی تەقەکەری کەسی سێیەمە و بە هۆی خشاندنی پەنجە بەرەو لای ڕاست و چەپ دەتوانیت خۆت لە تەقەمنەییەکان بپارێزیت. بەهۆی تۆماربوون لە فەیسبووک، یان لەگەڵ ئەو دەستەیەی کە لە یارییەکە دروستی دەکەن دەتوانیت هاوڕێکەت بدۆزیتەوە و شەڕی ڕاستەوخۆ بکەن. بەهۆی چەندین جۆری چەکەوە لەوانە فڕۆکە و تانک و چەکە دەستییە جۆراوجۆرەکان دەتوانن لە یەکتری بدەن و یاریەکە ببەنەوە کە ئەم شەڕانە لە چەندین نەخشەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن. تا زیاتر یاریەکان ببەیتەوە پلەی یارییەکانت بەرزتر دەبێتەوە بەمەش دەتوانیت بەرزترین ئاستی چەک بکڕیت. لە خاڵە سەرنجڕاکیشەکانی تری ئەم یارییە، دەتوانیت ڕۆڵگێری خۆت هەڵبژێریت و بکریت. ئەمەش یاریپێکردنی WarFriendsـە:

[su_youtube url=”https://youtu.be/nleq1Wkz3f4″ width=”500″ height=”300″]
بۆچونی تۆ