ئای ئۆ ئێس
5, ئازار 2018
بەهێزترین و جیاوازترین یارییەکانی مانگی پێشوو بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS

مانگی پێشوو دەرچوونی کۆمەڵێکی باش لە یاری نوێی بەخۆیەوە بینی بۆ مۆبایل و لەم بابەتەدا باس لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم مانگە دەکەین:
١-Flippy
ئەمە یارییەکە لەجۆری ڕاکردن کە بە ستایل و شێوازە ناوازەکەی لە یارییەکانیتر جیادەکرێتەوە و بە ڕەنگاوڕەنگی و قەشەنگی ڕەنگەکانی چێژێکی تایبەت ئەبەخشێت لەکاتی یاریکردن پێی و کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە زۆر ساکارە.
کرتە بکە بۆ داگرتن لە ئەپستۆر
کرتەبکە بۆ داگرتن لە پلەیستۆر
٢- Onmyoji
ئەمەش یارییەکی ستراتیژییە کە چەندین کەسایەتی جیاوازی تێدایە و هەر کەسایەتییەک خاوەنی هێزی تایبەت بەخۆیەتی، یارییەکە شێوازێکی زۆر بەهێزی هەیە و چەندین جوڵەی ناوازەی تێدایە کە چێژێکی تایبەت بە یارییەکە دەبەخشێت، لەپاڵ ئەمانەش خاوەنی گرافیکێکی زۆر ناوازەیە و کەسایەتییەکانی بەشێوەیەکی زۆر جوان دیزاینکراون و جوڵەکانیان زۆر سەرنجڕاکێشە.
کرتە بکە بۆ داگرتن لە ئەپستۆر
کرتەبکە بۆ داگرتن لە پلەیستۆر
٣- Glitch Dash
ئەمەشیان یارییەکی ٣ دورییە کە شێوازێکی
زۆر هونەری هەیە و کۆنتڕۆڵکردنی کێشکردن و بڕینی بەربەستە جیاوازەکان و ڕەنگاوڕەنگی شێوەکان چێژێکی تایبەتی بە یارییەکە بەخشیوە کە ئەمەش وایکردووە ببێتەیەکێک لە یارییە پێشنیارکراوەکان.
کرتە بکە بۆ داگرتن لە ئەپستۆر
کرتەبکە بۆ داگرتن لە پلەیستۆر
٤- Hero Hunters

ئەمەش یارییەکی تری ئەم مانگەیە کە داگرتنێکی یەکجار زۆری هەبوو لەماوەیەکی کەمدا ئەمە بەهۆی ئەوەی کە ئەم یارییە لە تێکەڵەیەک لەنێوان Gear of war و Overwatch دەچێت و ئەم یارییە خاوەنی چەندین کەسایەتی جیاوازە کە هەر هەرکامێکیان هەڵبژێریت هەڵەت نەکردووە و یارییەکە پشت بە تواناکانی خۆت دەبەستێت لە یاریی کردن، هەرچی لایەنی گرافیکیشە ئەوا ئەم یارییە خاوەنی ژینگەیەکی ڕەنگاو رەنگە و هەست بە بێزاری ناکەتیت لەکاتی یاریکردندا.
کرتە بکە بۆ داگرتن لە ئەپستۆر
کرتەبکە بۆ داگرتن لە پلەیستۆر
٥-TEKKEN

ئەم یارییە لەجۆری جەنگی دووکەسییە و کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهانی تەیکەن ئێستا دەتوانی لەناو مۆبایلەکەتدا یارییان پێبکەیت، ئەم یارییە خاوەنی Card System ە واتە بەپێی ئەو کارتانەی کە بۆ کەسایاتییەکەت بەدەستیان دەهێنیت دەتوانی جوڵەی زیاتر و تەکنیکی نوێتر بەکاربهێنێت و ئەمەش وای لە یارییەکە کردووە کە تاماوەیەکی زۆر یاریپێبکەیت و بێزارنەبیت.
کرتە بکە بۆ داگرتن لە ئەپستۆر
کرتەبکە بۆ داگرتن لە پلەیستۆر
٦- FINALFANTASY XV POCKET EDITION

ئەمەش بچوککراوەی یاری FINALFANTASY XV یە و ئێستا بۆ مۆبایلەکان بەردەستە، ئەم یارییە هەڵگری زۆرێک لە شێوازەکانی یاریکردنی یارییە سەرەکییەکەیە و لەسەر هەمان چیرۆک بەدەوام دەبێت بۆیە ئەگەر کەسێک کە ئەم یارییە کردبێت لەسەر کۆنسوڵ و بەدڵی بووبێت ئەوا بەدڵنیاییەوە حەز بەوەدەکات ئەم یارییەی لەناو مۆبایلەکەیدا هەبێت.
کرتە بکە بۆ داگرتن لە ئەپستۆر
کرتەبکە بۆ داگرتن لە پلەیستۆر
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.