ئەندرۆید
19, ئازار 2018
سامسۆنگ تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە جۆرایەتی 4K لە ٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا سنووردار دەکات

گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس خاوەنی باشترین کامێران لەناو مۆبایلە زیرەکەکان لە ئێستادا. هەرچەندە، کۆمپنایای سامسونگ تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K لە ٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا سنووردار کردووە تەنها دەتوانی ٥ خولەک ڤیدیۆ تۆمار بکەیت بەو جۆراییەتییە.
وا دەردەکەوێت کۆمپانیای سامسۆنگ هۆکاری ئەم سنووردار کردنەی بۆ ئەوە بووبێت ڕێگری بکات لە زوو پڕبوونی بیرگەی مۆبایلەکە لەبەر ئەوەی، تۆمارکردنی ١ خولەک بە جۆرایەتی 4K بڕێکی زۆر لە بیرگە دەگرێت.
لەسەر هەموو ئامێرەکانی ئەندرۆید تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە جۆرایەتی 4K لە ٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا سنووردار کراوە بەهۆی بیرگە، هێز ، توانای چارەسەرکەر و کێشەی گەرمبوونی مۆبایل لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ.
بەپێی پێگەی Dxo Marks کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندی کامێرا و هاوێنەی کامێرا و مۆبایلە هۆشمەندەکان گالەکسی ئێس ٩ پڵەس توانیوویەتی ٩٩ خاڵ بە گشتی کۆبکاتەوە و پلەی یەکەمی گرتووە لەناو مۆبایلە هۆشمەندەکان!
سۆران سابیر
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.