ئەپ و نەرمەکاڵا

کۆمەڵێک لە باشترین ئەپەکانی ئەم هەفتەیەی سیستمی ئەندرۆید

 

Clone app&multiple accounts for WhatsApp-MultiChat

لە بابەتەکەدا هەروەک دیارە ئەپی یەکەممان ناوێکی درێژی هەیە بەڵام لە کاتی بینینی سوودەکەی بیر لە ناوەکەی ناکەیتەوە و گرنگی بەو خزمەتگوزارییانە دەدەیت کە ئەپەکە پێشکەشتی دەکات. بیرۆکەی ئەپەکە لە لەبەرگرتنەوەی هەژمارەکانی تۆڕی واتسساپدایە بە واتایەکی تر ئەپەکە پشتگیری لە لەبەرگرتنی هەژمارەکانی واتساپ بۆ چەند هەژمارێک لە هەمان مۆبایلدا دەکات بێ هیچ کێشەیەک. هەروەها دەتوانیت تایبەتمەندییەکانی ناو ئەپەکە بگۆڕیت وەک گۆڕینی ڕەنگ و تەنانەت دانانی ناو بۆ هەژمارە لەبەرگیراوەکان، ئەپەکە بە خۆڕایی لە گووگڵ پلەی بەردەستە وە بە ڕای من شایەنی تاقیکردنەوەیە. داگرتنی ئەپ

ManFIT

ئەپەکە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن و ماسولکەکانیان بەهێز بکەن گەشە پێدراوە. کاری ئەپەکە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە هەڵدەستێت بە دانانی خشتەیەکی ڕاهێنان بۆ بەکارهێنەر لە ماڵەکەیدا و دیارترین ئەو خولانەی کە لە خولەکانی ئەپەکە هەیە خولی ڕاهێنانی سنگ و پشت و قاچ و لەشە بە شێوەیەکی گشتی. وە لە سەرەتای کردنەوەی ئەپەکەدا داوای هەندێک زانیاری وەک کێش و باڵا و تەمەنت لێدەکات پاشان هەڵدەستێت بە پێدانی خشتەیەکی ڕاهێنان و هەروەها لە حاڵەتی بیرچوونەوەت بۆ ڕاهێنانەکان دەتوانیت ئاگادارکەرەوە بۆ ئەپەکە دابنێیت تا لە کاتی پێویست ئاگادارت بکاتەوە، ئەپەکە بە شێوەی خۆڕایی بەردەستە لە گوگڵ پلەی لەگەڵ بوونی ڕیکلام لەناو ئەپەکەدا. داگرتنی ئەپ

Emty Folder Cleaner

هەموو مۆبایلەکانی سیستمی ئەندرۆید کۆمەڵێک بوخچە (فایل)ـی بێسوود و بەتاڵ جێدەهێڵێت کە لە ناویاندا لە بوخچەی دیکە پێکهاتوون، وە بە دڵنیاییەوە گەڕان بە دوایاندا کارێکی ئاسان نییە هەر بۆیە ئەم ئەپە کات و توانایەکی زۆرت بۆ دەگەڕێنێتەوە لە ڕێگای دۆزینەوەی بوخچە بەتاڵەکان و سڕینەوەیان بە شێوەی خۆکارانە. ئەپەکە بە تەواوی لە کۆگای گوگڵ پلەی خۆڕاییە، بەڵام لەگەڵ بوونی ڕیکلام لە ناو ئەپەکەدا. داگرتنی ئەپ

 

MoShow

بیرۆکەی ئەپەکە خۆی لە دروستکردنی پارچە ڤیدیۆ لە وێنەکانت لەگەڵ دانانی چەندەها کاریگەر (ئیفێکت)ـی نایاب لە نێوان وێنەکاندا دەبینێتەوە، سەرەڕای ئەمەش پشتگیری لە زیادکردنی نووسین و دەستکاریکردن، هەروەها زیادکردنی پارچە مۆسیقای ناو خودی مۆبایل یان ئەو مۆسیقایانەی کە لە ناو ئەپەکەدا یەردەستن دەکات. لە کۆتاییشدا هەڵدەستێت بە دەرخستنی هەموو کارەکانت لەسەر پارچە ڤیدیۆکە پێش جێبەجێکردنی هەنگاوی کۆتایی، ئەپەکە لە کۆگای گوگڵ پلەی بۆ داگرتن بەردەستە لەگەڵ بوونی کڕین لە ناو ئەپەکەدا. داگرتنی ئەپ

LockIO

ئەم ئەپە نوێ نییە بەڵام بە چاولێکردن لە گرنگی ئەپەکە بە پێویستم زانی لە بابەتەکەدا بوونی هەبێت. کاری ئەپەکە پاراستنی ئەپەکانی ناو مۆبایلەکەتە بە وشەی تێپەڕ. هەروەها شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانت و گرنگتر لەوەش دانانی وشەی تێپەڕە بۆ ڕێکخستنە سەرەکییەکانی مۆبایلەکەت هەروەها لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی زەنگی ئاگادارکەرەوە لە کاتی بە هەڵە دانانی وشەی تێپەڕ هەر بەم هۆیەش لەم بوارەدا بە یەکێک لە باشترین ئەپەکان دادەنرێت. ئەپەکە لە کۆگای گوگڵ پلەی بۆ داگرتن بە خۆڕایی بەردەستە بەڵام هەندێک لە تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی نێو ئەپەکە پێویستە بکڕدرێت. داگرتنی ئەپ

7 ئازار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113