گەرمترین

وەن پڵەس 6 بەرزترین خاڵی لە تاقیکردنەوەی توانای وەرگرتووە – تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکان

خاڵی گەورە لە تاقیکردنەوەکان, ڕوونمایەکی نایاب.

پێدەچێت مۆبایلی نوێ لە وەن پڵەسەوە بەرزترین توانای هەبێت، چونکە وەک لە تاقیکردنەوەکانی توانای مۆبایلەکە هاتووە بەرزترین ژمارەی توانای پڕۆسێسەر و کاردی گرافیکی تۆمارکردووە. کە کۆی گشتی خاڵەکانی ڕەقەکاڵاکانی مۆبایلەکە ٢٧٦١٠ـیە بێگوومان ئەمەش بە بەرزترین خاڵی تاقیکردنەوەکانی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دادەنرێت. بە بەرزترین توانای کارکردن هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥ دەبێت. ئەو سەرچاوە باوەڕپێکراوەی کە باس لە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە دەکات، ئاماژەش بە بوونی ڕوونمایەکی Notch دەکات؛ واتا ئەو لێوارەی سەرەوەی ڕوونماکە هاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆن ١٠. هەروەها ١٩.٩ ڕێژەی بینینی ئەم ڕوونمایە دەبێت، بەڵام بەهۆی (نۆچەوە) ڕێژەکە تەنیا لە کاتی گرتنی وێنەی ڕوونما (ScreenShot) دەبینرێت. وێنەیەکی دزەپێکراو لە مۆبایلەکە:

لە تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکانیشدا هاتووە کە پشتەوەی ئەم مۆبایلە شوشە دەبێت کە ئەمەش گەڕانەوەیەکی کۆمپانیاکەیە   بۆ دانانی شوشە لە پشتەوەی مۆبایلەکانی هاوشێوەی مۆبایلی وەن پڵەس Xـی ڕابردووی خۆی. هەستەوەر پەنجەمۆرەکەشی لە خوار کامێرا دوانە هاوێنەکەیەوە دەبێت. کاتی ڕاگەیاندنی وەن پڵەس 6 دیار نییە بەلام بە پشتبەستن بە کاتی ڕاگەیاندنی وەن پڵەس 5، لەوانەیە لە مانگی ٥ـی ئەمساڵ نمایش بکرێت.

سەرچاوە:

8 ئازار، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام. وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
308