ئای ئۆ ئێس 9, ئازار 2018

لە داهاتوویەکی نزیکدا یاری بەناوبانگی Fortnite بۆ iOS و ئەندرۆید بەردەست دەبێت

یاری بەناوبانگی Fortnite کە دروستکراوی کۆمپانیای Epic Gamesە و هاوشانی یاری PUBG یاریکەرانی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ iOS و ئەندرۆید بەردەست ببێت.

ئەوەی جێی خۆشحاڵییە ئەوەیە کە بە وتەی کۆمپانیاکە یارییەکە لەسەر ئەندرۆید و iOS بە هەمان شێوەی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس و ویندۆز و ماک دەبێت و هیچ جیاوازی نابێت! هەروەها یارییەکە پشتگیری پێکەوە یاریکردن دەکات لە نێوان سیستەمە جیاوازەکان و بەم شێوەیە دەتوانیت یاری لەگەڵ هاوڕێیانت بکەیت تەنانەت ئەگەر یەکێکتان بە مۆبایلەکەی و ئەوی دیکە بە کۆمپیوتەر یان کۆنسڵ یاری بکات.

بڕیارە ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە ماڵپەڕی فەرمی یارییەکە بە ڕووی بەکارهێنەرانی iOSدا بکرێتەوە تاوەکوو بتوانن خۆیان ناونووس بکەن و ئەوانەی بەختێکی باشیان هەبێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئیمەیڵێکیان پێدەگات کە بەستەری داگرتن و چەند کۆدێکی بانگهێشت نامەشی تێدایە بۆ هاوڕێیانیان، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەشبین کە بەهۆی پێشکەوتوویی و قورسی یارییەکە ئەوا پێویستە ئامێرەکەت ئایفۆن ٦ئێس/ئایفۆن ئێس ئی یاخود نوێتر، ئایپاد مینی ٤، ئایپاد ئەیر ٢، ئایپاد پڕۆ یاخود یەکێک لە ئایپادە ٢٠١٧کان بێت.

دواتریش یارییەکە بۆ ئەندرۆید بەردەست دەبێت، کاتەکەی بە تەواوی دیاری نەکراوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ