ئەپ و نەرمەکاڵا

تۆڕی WeChat ملیارێک بەکارهێنەر تێدەپەڕێنێت و دەبێتە ڕکابەری ئەپی واتساپ

وا دیارە ئەپی واتساپ کە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووک خاوەندارییەتی دەکرێت لە کۆتاییدا ڕکابەرێکی بۆ پەیدا دەبێت کە کێبڕکێی لەگەڵدا دەکات بۆ بەرزترین ئاست ئەویش ئەپی تۆڕی ویچاتی چینییە، وە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Tencentی خاوەن ئەپەکە (پۆی مای) ئاماژەی بەوە کردووە ڕێژەی بەکارهێنەرانی مانگانەیان زیاترە لە ملیارێک بەکارهێنەری چالاک بەمەش ئەپەکە دەبێتە ڕکابەرێکی ڕاستەقینەی ئەپی واتساپ چونکە ماوەیەکی زۆر نییە توانیویەتی بگاتە ئەم ڕێژە بەکارهێنانە.

سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی بەکارهێنەرانی تۆڕی ویچات چینین بەڵام ئەمە وای نەکردووە لە وڵاتانی تر بەکارهێنەری کەمی هەبێت. هەروەها ویچات بە ئەپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی و بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕووداو و هەواڵەکان دادەنرێت و ئەوەشی زیاتر وای کردووە تۆڕەکە لە چین گرنگ بێت بوونی چاودێری زۆرەملێی حکومەتی چینییە بەسەر ئەپەکاندا، بە قەدەغەکردنی زۆرێک لە ئەپەکان بەتایبەتیش بەرهەمەکانی کۆمپانیای فەیسبوک.

9 ئازار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113