بابەتی گرینگ

خەڵاتی سۆشیاڵ میدیای ڕووداو بوو بە درۆیەکی زرت و زەبەلاحی لەبیرنەکراو

پێویست ناکات بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی کەی و چۆن بوو ئەو خەڵاتە بە ناو خەڵاتەیان ڕاگەیاند و ماوەیەکی درێژ خەڵکیان بەخۆیانەوە سەرقاڵکرد. بەڵکو دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە جگە لە خۆهەڵکێشان و گاڵتەکردن بە بەشداربووان چیتر نەبوو. لە ڕاستیدا بەزەبر و زۆری چەند جارێک هێناوماننەتەوە سەرخەت و پێمان گوتون درۆمان لەگەڵ مەکەن ئێوە بەناو خۆتان بەبێ ڕکابەر و زەبەلاح هەژمار دەکەن! بەڵام دواجار بێ دەنگیان لێکردوو و دوای چەند جار پەیوەندیکردن و وەبیرهێناوە بە بیانوی جیاجیا بەشداربووانیان قایل دەکرد. تا گەیشتە ئەم چەند ڕۆژە ئێمەش هەر دانمان بەخۆمان داگرتبوو هیچ نەنوسین بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە پەردە لەسەر خۆهەڵکێشان و لاف و گەزافەکانی تۆڕی بەناو بێ ڕکابەر و بەزەبری پارە گەورەکراو هەڵبدەین و ئەو درۆیەتان بەخەڵکی بگەیەنین تا ئێمە و ئەوانەی تریش کە بەشداربوون ئاسودە بین و خەڵکیش باشتر بتان ناسێت!

بەڕێزان لەو چەند ڕۆژە ڕووداو بەخۆی دەزانێت و لاف و گەزاف لێدەدات گوایە بوونەتە یەکەم سۆشیاڵ میدیا لەڕووی ئینگەیجمێنت واتە کارلێک و تێکەڵابوونی بەکارهێنەرانەوە و هەواڵی بۆ پۆست دەکەن دەڵێن “شتێکی گەورە ڕوودەدات” کاتێک خەڵکی ئەم هەواڵەیان بینی وایان زانی موچە وەکو خۆی لێدێتەوە؟ نا خەڵکی وایان زانی سەربەخۆیی کوردستان بوو بەڕاستی؟ نەء هەڵەنەبین موشەکێکی کوردی بەرەو ئاسمان بەڕێ دەکرا؟ بەڵام دواتر چی ڕوویدا؟ وەڵا بووین بە یەکەمی سۆشیاڵ میدیا و خەڵاتمان وەرگرت! خەڵات وەرگرتن کاتێک خەڵات وەرگرتنە کە بە مانای وشە لە هۆکارێکەوە سەرچاوەی گرت بێت کە شایەنی ئەوە بێت خۆتی پێ هەڵدەیتەوە و لاف و گەزافی پێ لێ بدەیت!

لێتان نەشارینەوە ئێمەی گەنجانی کەی ئای تی ئێن و مەیکەنەوە بەهۆی نەبوونی بودجەیەکی زرت و زەبەلاح تەنها ئەوەندە گەورەبووین کە لە پاش خوا بە هزر و هەوڵدان و خۆبەخشی تیمەکانمان گەشتووینەتە ئەمڕۆ نەک لەسەر حسابی خەڵکانی تر خۆمان هەڵبدەینەوە و کەشکە درۆ لەگەڵ خەڵکی بکەین! پەشیمانین کە ڕێگەمان بەخۆماندا بەشداری خەڵاتێکی درۆینەی تۆڕێکی خۆهەڵکێشی بێزراوی وەکو ئێوە بکەین! هەرگیزا و هەرگیز دان بە ئیشێک دا نانێین کە لەسەر حسابی خەڵک بێت بەڵکو ئیشێک ئیشە کە بە واتا ئیش بێت! هێز و بازووی تێدا بەکارهات بێت! دووبارە دەیڵێین هەرگیزا و هەرگیز ئێوە شایەنی ئەوە نین بەرزبنرخێندرێن!

لەکۆتاییدا بێ ڕێزی ئێوە لەبیرناکرێت و دەشمانەوێت ئەم پەیامە بەهەموو لایەک بگات کە پێویستە ئەمە ببێتە خاڵێک و پەڵەیەکی ڕەش ڕەش بەنێوچاوانتانەوە و لەمێژووی خۆتان و تەواوی میدیای کوردی لەبیرنەکرێت و تۆمار بکرێت! ئینجا ئەوەی کە شتەکە قێزەونتر دەکات ئەوەیە کە هەرگیز خۆیان بەخەبەر نەهێنا و تەنانەت داوای لێبوردنێکیش بکەن و بڵێن ببورن کە هیچ خەڵاتێک نادەین و کێشەیەک لە ئارادایە و داوای لێبوردنتان لێ دەکەین! نەک ئەوەیان نەکرد بەڵکو بێ دەنگی لێکراو و چەند جاریش پێیان وترا. ئەوەتا لەکۆتایدا خەڵاتەکە بەڕاستی بوو بە درۆیەکی شاخدار و لەبیرنەکراو. بەهیواین هەرگیز لەبیرنەکرێت!

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەران و تیمەکانی: مەیکەنەوە – کەی ئای تی ئێن Kitn.Net
١٠\٣\٢٠١٨

#RudawSocialMediaDro# RudawAwardLie

10 ئازار، 2018