ئەندرۆید
11, ئازار 2018
فرۆشی یەکەم ڕۆژی گالەکسی ئێس ٩ لە کۆریای باشور کەمترە لە هی گالەکسی ئێس ٨

بەپێی ئاژانسێکی هەواڵی کۆریای باشور داواکاری پێشوەختەی گالەکسی ئێس ٩ لە وڵاتەکە لە ڕۆژی یەکەمی بەردەست بوونیدا بە شێوەی داواکاری پێشوەختە تەنها ڕێژەی ٧٠٪ی یەکەم ڕۆژی ئێس ٨ی لێ فرۆشراوە و فرۆشی ٣٠٪ کەمتر بووە لە ئێس ٨.
بە پێی سەرچاوەکان لە یەکەم ڕۆژدا و لە کۆریای باشور تەنها ١٨٠ هەزار مۆبایلی زنجیرەی ئێس ٩ فرۆشراون بە بەراورد بە ٢٦٠ هەزاری زنجیرەی ئێس ٨ و شارەزایانی بواراەکەش پێیان وایە بەهۆی کەمی تایبەتمەندی نوێ و داهێنەرانەوە لە کۆتاییدا ڕێژەی فرۆشی ئێس ٩ تەنها ٧٠-٨٠٪ی فرۆشی ئێس ٨ دەبێت.
هەموو ئەمانە لە کاتێکدان کە دوو مۆبایلە نوێیەکە هێشتا لە قۆناغی داواکاری پێش وەختەدان و لە ڕۆژی ١٦ی مانگ بەردەست دەبن بۆ کڕینی ڕاستەوخۆ.
کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی تایبەتمەندییەکانی دوو مۆبایلە نوێیەکە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.