یاری

بەهێزترین یارییەکانی PS4 و XBox One و Nintendo Switch بۆ ئەم مانگە

مانگی سێی ٢٠١٨ بە مانگی یاریی ڕیماستەرد* کراوەکان ناودەبرێت لەبەر ئەوەی بەشی هەرە زۆری ئەو یارییانەی کە لەم مانگەدا بڵاودەکرێنەوە ڕیماستەرد کراون بۆ پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس ١ و من لەم بابەتەدا ئاماژە بە بەهێزترینیان دەدەم .

*ڕیماستەرد: واتە یارییەک لە سەر ئامێرەکانی پێشوو هەبوبێت بەڵام ئێستا گرافیکەکەی بەرزکراوەتەو بۆ ئەوەی بتوانرێ لەسەر ئامێرە نوێیەکان یاری پێبکرێت، لە زمانی کوردیدا وشەیەک نیە هاوواتابێت بۆیە ناچاربووم ئەم وشەیە بەشێوە ئینگلیزیەکەی بەکاربێنم.

لە ١٣/٣ کە سێ شەممە ئەکات ئەم یارییانە بڵاودەکرێنەوە:

  • The 25th Ward: The Silver Case — PS4
  • Armello — PS4
  • Beast Quest — Xbox One
  • Coffin Dodgers — Switch
  • The Council – Episode 1 — PS4, Xbox One, PC
  • Cruz Brothers — PS4
  • Danmaku Unlimited 3 — Switch
  • Devil May Cry HD Collection — PS4, Xbox One, PC
  • Hakuoki: Edo Blossoms — PS Vita
  • The Long Reach — PS4, Xbox One
  • Pure Farming 2018 — PS4, Xbox One, PC
  • Q.U.B.E. 2 — PS4, Xbox One, PC
  • Spiral Splatter — Xbox One, Switch
  • The Raven Remastered — PS4, Xbox One
  • Tesla vs. Lovecraft — PS4

وە ١٤/٣ ئەم یارییانە لەخۆئەگرێت:

  • The American Dream — PSVR
  • The Long Reach — PC
  • Harmonium — PC

هەرچی ١٥/٣/٢٠١٨ ئەم یارییانەی تێدا بڵاودەکرێنەوە :

  • Alchemist’s Castle — PS4
  • BINGO For Nintendo Switch — Switch
  • Enchanting Mahjong Match — Switch
  • Gal Gunvolt Burst — PS4
  • Gem Smashers — Switch
  • Maria The Witch — PS4
  • Neonwall — Switch
  • Sparkle 3 Genesis — Switch
  • Surviving Mars — PS4, Xbox One, PC
  • The Long Reach — Switch
  • WorldNeverland – Elnea Kingdom Switch
  • Zeus Quest Remastered — PS4

هەروەها لە ١٦/٣ ئەم یارییانە بڵاودەکرێنەوە:

  • Burnout Paradise Remastered — PS4, Xbox One
  • Kirby Star Allies — Switch
  • Splatoon 2 Starter Edition — Switch
  • Tesla vs. Lovecraft — Xbox One
  • Toki Tori —Switch
  • Vicious Attack Llama Apocalypse — Xbox One

لەدوای ئەمە هیچ یارییەک بڵاوناکرێتەوە تا ٢٠/٣ و لەم ڕۆژەدا ئەم یارییانە بڵاودەکرێنەوە:

  • Attack on Titan 2 — Switch
  • Assassin’s Creed Rogue Remastered — PS4, Xbox One
  • Sea of Thieves — Xbox One, PC

دواتر لە ٢١/٣ ئەم یارییانە ڕادەگەیەنرێن:

  • Slayaway Camp: Director’s Cut — Switch
  • Ark Park — PSVR, PC

ئینجا لە ٢٣/٣ دوایین بەشی یارییەکانی ئەم مانگە ئەبینین کە ئەمانەی لەخۆگرتووە:

  • A Way Out — PS4, Xbox One, PC
  • Detective Pikachu — 3DS
  • Ni No Kuni II: Revenant Kingdom — PS4, PC
  • Portal Knights — Switch

شایەنی باسە لەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر یاریی ڕیماستەرد کراون کە دیارترینیان یاری (Burnout Paradise Remastered) کە ئەم یارییە دوای یاری زنجیرە یارییەکانی BurnOut بوو کە دوای ئەمە هیچ بەشێکی تری ئەم یارییەمان نەبینی، دوای ئەمە باس لە یاریی (Devil May Cry HD Collection) دەکەم کە ئەمەش یارییەکی سەر ئامێنەکانی نەوەی پێشوبوو  =کە بە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکان دادەنرێت و ئێستا هەرسێ بەشی یارییەکە ڕیماستەردکراون و لە ١٣/٣وە دەتوانرێت لەسەر سەکۆکانی PS4 و XBox one و PC یارییان پێبکرێت، پاش ئەمانە یاریی (Assassin’s Creed Rogue) کەئەمەش بەشێکی زنجیرە یارییەکانی Assassin’s Creed ە کە دەتوانین بڵێین کاتی بڵاوکرانەوەی ئەم یارییە بووە هۆی ئەوەی کە یاریکەران نەیناسن و نەتوانن یاریپێبکەن، ئەم یارییە دوای یاریی Assassin’s Creed Unity بڵاوکرایەوە و ئەمەش وای کرد کە گرینگییەکی ئەوتۆی پێنەدرێت بەتایبەت لەبەر ئەوەی کلە تەنها بۆ PS3 و XBox 360 بەردەستبوو، لە ٢٠/٣ ئەم یارییە ڕیماستەرد ئەکرێت بۆ ئامێرەکانی نەوەی نوێ و یاریکەران دەتوانن یاری پێبکەن.

ئەمانە بەهێزترین یارییەکانی ٣ بوون کە بڵاودەکرێنەوە بەڵام لەپاڵ ئەمانەی سەرەوە هێشتا یارییەکی نوێ ماوە کە ئاماژەی پێبدەم ئەویش یاریی A Way Out ە کە ئەم یارییە سەرنجی زۆرێک لە ئامادەبوانی کۆنگرەی E3 2017ی ڕاکێشا بەهۆی ئەوەی کە شێوازیاریکردنەکەی دوو کەسییە و پێویستت بە هاوڕێکەت دەبێت بۆئەوەی یارییەکە بکەیت و ئەم جۆرە یارییانە لەئێستادا زۆر کەمبوونەوە و ئەمەش دوای ئەو هەموو ماوەیە دەردەکەوێت بێگومان خەڵکێکی زۆریش هەوڵدەدەن ئەم یارییە تاقیبکەنەوە و هیوادارن لە ئاست چاوەڕوانییەکانیاندابێت.

سەرچاوە:

12 ئازار، 2018
ئاڤاتار
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.
82