ئەپڵ
16, ئازار 2018
ئەپڵ لە ٢٧ی ئازار کۆنگرە دەبەستێت

ئەپڵ بەفەرمی ڕایگەیاند لە ٢٧ی ئازار لە شیکاگۆ کۆنگرەیەک لەژێر ناونیشانی “let’s take a field trip” دەبەستێت. ئەم کۆنگرەیە زیاتر ئامانج لێی کەرتی خوێندنە و ئەپڵ داهێنانەکانی خۆی لەم بوارە دەخاتە ڕوو. لە خوارەوەی پۆستەری کۆنگرەکە نوسراوە پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ ئەوەی گوێ بیستی بیرۆکەی داهێنەرانە بن بۆ مامۆستایان و فێرخوازان.
کۆنگرەکە لە Lane Tech College Prep High School لە ٢٧ی ئەم مانگە لە شاری شیکاگۆ دەبێت و وەکو هەمیشە لە کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی هەولێر – کوردستان بەڕێوە دەچێت.
چاوەڕوان دەکرێت لەم کۆنگرەیە ئەپڵ وەشانێکی هەرزانتر لە ئایپادی ٩,٧ ئینجی و هەروەها وەشانێکی هەرزانتریش لە ماکیبووک ئێیەر نمایش بکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!