ئەندرۆید
20, ئازار 2018
مۆبایلی VivoX21 لەسەر هەمان دیزاینی ئایفۆن ١٠ ڕاگەیەنرا
ڤیڤۆ کۆمپانیایەکی چینییە و لە ماوەی ڕابردوودا زۆرترین دەنگۆی درووست کردبوو بە نمایش کردنی نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی ڤیڤۆ ئەپێکس کە هەڵگری پەنجەمۆری سەر ڕونما و خاوەنی کامێرایەکی سێڵفی بوو.
بەڵام لەم ڕۆژانەدا کۆمپانیاکە نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بەناویvivoX2 کە دیزاینەکەی تەواو لە ئایفۆن ١٠ دەچێت بە بوونی نۆچ و ڕەنگەکانی پاشبنەمای مۆبایلەکە و کامێرا ستوونییەکەی کە دوانە هاوێنەیە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی بریتین لە:
بوونی ڕونمایەکی ٦.٢٨ ـی ئەمۆلێد و فول ئێچ دی بە ڕێژەی درێژی بۆ پانیی ٩:١٨>
هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٦٦٠ ـە.
ڕام ٦ گێگابایت.
بیرگە:١٢٨ گێگا و ٦٤ گێگا.
کامێرای پشتەوە دوانە هاوێنەیە بە ڕونییەکانی ٥ مێگاپێکسڵ و ١٢ مێگاپێکسڵ لەگەڵ کامێرای پێشەوە بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ.
توانستی پاترییەکەی ٣٢٠٠ میلی ئەمپێرە، لەگەڵ پشتگیریکردنی بارگاویکردنەوەی خێرا.
هەڵگری وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆیە.
نرخی بریتییە لە ٥٠٥٠ دۆلار بۆ بیرگەی جۆری ١٢٨ گێگا، و ٤٥٨ دۆلار بۆ بیرگەی ٦٤ گێگا.
هەروەها ئەوەشمان بیرنەچێت ٢٢ ـی مانگ ڤیڤۆ بۆنەیەکی دیکەی هەیە بۆ ڕاگەیاندنی VivoV9.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.