10
پڕۆژە و چالاکییەکان 20, ئازار 2018 بۆچوون

پڕۆژەی KurdishArena بۆ زانینی تایبەتمەندییەکانی مۆبایل لە ڕێی چاتەوە، یەکێکە لە پڕۆژە نوێیەکانی Kitn

کوردش ئێرینا چاتێکی ڕۆبۆتیی مێسنجەرە کە بەکار دێت بۆ زانینی تایبەتمەندی مۆبایل(ئەوەی کە پێویست بیزانیت). ناوەڕۆکەکەی لە پێگەی بەناوبانگی GsmArena وەرگیراوە کە کاری زانینی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە زیرەکەکانە، وە زۆربەی براندەکانی مۆبایلی لە خۆ گرتووە.

گرنگترین ئەو تایبەتمەندییانە کە پێویستت دەبێت بۆ کڕینی مۆبایلێک لە خۆدەگرێت و سەرجەم زانیارییەکان لە پێگەی GsmArenaـەوە وەرگیراوە.

چەند تێبنیەک دەربارەی بەکارهێنانی چاتەکە:

  • دەتوانیت بەشێوازی وەڵامدانەوەی خێرا تایبەتمەندی ئەم مۆبایلە وەربگریت کە دەتەوێت. یان لە ڕێگای نوسینی ناوی مۆبایلەکە بەدروستی ئەنجامەکەت بۆ دێنێت، لەکاتی نووسینی ناوی مۆبایلەکە دەبێت بەتەواوی بنووسیت چونکە وشەی بچووک و گەورە و ژمارە و سپەیس هەموو هەژمارەکراوە.
    بۆچۆنیەتی دۆزینەوەی چات بۆتەکە تەنها لە مێسنجەر بینووسە KurdishArena ڕاستەوخۆ ڕۆبۆت چاتەکەت پێدەدات.

چات بۆتەکە لەلایەن سوهەیب گەردییەوە بە ئەنجام گەیەنراوە و سەرجەم زانیارییەکانی بۆ زیاد کراوە و دەبێتە یەکێک لە پڕۆژەکانی کەی ئای تی ئێن Kitn. لە ماوەی داهاتوودا و هەوڵی زیاتر ناساندنی دەدەین و نوسەرانی Kitn ـیش کاری تێدا دەکەن، بۆ ئەوەی شەیدایانی بواری تەکنەلۆژیا زیاتر سوودی لێ ببینن، و زیاتر خوێنەرانی کورد زمان ئاشنابن.

سوپاس بۆ بەڕێزان هەڵوێست ڕەسوڵ و بەڕێز عەبدو جاف کە هاوکاری پڕۆژەکەیان کردووە.

دەتوانن کرتە لەم بەستەرە بکەن  و پاشان Get Started بکەن بۆ گەڕان بە دوای هەر وشەیەک دا.

چەند وێنەیەک لە چاتەکەدا:

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

بۆچونی تۆ