ئەپ و نەرمەکاڵا
20, ئازار 2018
Just A Line ئەپێکی نوێی گووگڵ

گووگڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەپێکی نوێی بڵاوکردەوە بەناوی Just a Line کە بەبەشێکبوو لە تاقیکردنەوەکانی بابەتی AR کە گووگڵ بە AR Core ناویدەبات و ئێستا ئەپێ Just A Line بۆتە ئەپێکی سەربەخۆ، ئەم ئەپە ڕێگەخۆشکەرە بۆ بەکارهێنەران تاوەکو تەکنەلۆژیای AR لە مۆبایلەکانیان بەکاربهێنن ئەویش بەشێوەیەکی زۆر سادە کە بە کێشانی هێڵ لەهەر شوێنێک کە خوازیاریەتی لەو ژینگەیەی کە تێیدایە، لەپاڵ ئەمەش دەتوانێ ڤیدیۆی کارەکەی تۆمار بکات و بڵاویبکاتەوە لەگەڵ هاوڕێکانی.


ئەمەی سەرەوە شێوازی کارکردنی ئەپەکەیە، لەڕاستیدا لەئێستادا هیچ ئەپێکی وەها نییە کە ڕێگەت بدات ئەمە بکەیت و ئەم ئەپە یەکەم هەنگاوە و چاوەڕێ دەکرێت خەڵکی بە شێوەیەکی زۆر باش ئەم ئەپە بەکاربهێنن و سوودێکی باشێ لێ ببینن کە ئەمەش دوای ماوەیەکی تر کاریگەرییەکەی دەرئەوەێت و بێگومان لە کۆنگرەکەی گووگڵدا ئاماژەی پێدەدرێتەوە.
ئەمانەش ڤیدیۆی ناساندنی ئەپەکەبوو لە کەناڵی فەرمی گووگڵ لە یوتیوب.
ئەمەش بەستەری داگرتنی ئەپەکە لە پلەی ستۆر
لێرە کرتە بکە
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.