10
ئەپ و نەرمەکاڵا 21, ئازار 2018 1 بۆچوون

باشترین 5 نەرمەکاڵا بۆ گۆڕینی “DNS” و خێراکردنی ئینتەرنێت لەسەر ویندۆز

DNS کورتکراوەی Domain Name Systemـە، کە بە واتای ناوی پاوانی سیستەمێکی دیاریکراو، و تایبەتیکردنی توانای گەڕانت لە ئینتەرنێـتدا لە بەستەری نەشیاو و چادێریکردنی حکومەتەکان، لە ڕێی چەندین نەرمەکاڵای جیاوازەوە دەتوانیت سوود لە DNS وەربگریت و ئەمانەی خوارەوەش گرنگترینیانن.

ChrisPc DNS Switch

ئەم نەرمەکاڵایە بە یەکێک لە باشترین ئامڕازەکان دادەنرێت بۆ گۆڕینی سێرڤەری DNS ی سەر ئامێرەکەت و هەروەها ڕووکارێکی سادە و ئاسانی لەخۆگرتووە و دەتوانیت بە باشی مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، وە نەرمەکاڵاکە لە هەڵبژاردەی گرنگ و جیاواز پێکهاتووە لەوانەش بوونی زیاتر لە 34 سێرڤەری DNS ی جیاواز کە دەتوانیت هەر یەکێکیان بەکاربهێنیت و جێبەجێی بکەیت لەسەر هێڵی ئینتەرنێتەکەت. ئەوەی پێویستە لەسەرت دوای دامەزراندن و کردنەوەی نەرمەکاڵاکە دیاریکردنی کارتی تۆڕی بەکارهێنراوە لە لیستی “Network Adapter” هەروەها نەرمەکاڵاکە هەڵدەستێت بە پیشاندانی DNS ی بەکارهاتوو لە ئێستادا لە خوارەوەی بەشی DNS Settings Current Network، وە لە ڕێگای کردنەوەی لیستی DNSPreset ەوە دەتوانیت ئەو سێرڤەرانە ببینیت کە بەردەستن لە نێو نەرمەکاڵاکەدا و هەروەها دەتوانیت ڕێکییان بخەیت بە پێی خێرایی و ئاستی پارێزراوی سێرڤەرەکان ئەمەش لە ڕێگای لیستی Show ەوە دەکرێت. وە لە پاش دیاریکردنی DNS ی گونجاو کرتە دەکەیت لە Change DNS پاشان Yes هەتاوەکو DNS ی دیاریکراو بەکاربهێنیت و دەشتوانیت لە ڕێگای کرتەکردن لە Restore DNS سێرڤەری بەکارهێنراوی DNS ی سەر ئامێرەکەت بگێڕیتەوە بۆ باری پێشووی. بەستەری داگرتن

 

Smart DNS Changer

نەرمەکاڵایەکی خۆڕایی و زۆر سەرکەوتووە لەم بوارەدا هەروەها پێکهاتووە لە چەندین تایبەتمەندی کە وای لێ دەکات تەنها نەرمەکاڵایەک نەبێت بۆ گۆڕینی DNS. هەر بۆیە لە دوای دامەزراندن و کارپێکردنی دەتوانیت هەریەکێک لەو سێرڤەرانەی DNS کە بەردەستە هەڵیببژێریت بەڵام لێرەدا نەرمەکاڵاکە خزمەتگوزارییەکی گرنگت بۆ دابین دەکات ئەویش دیاریکردنی ئەو DNS ـانەن کە هەڵدەستن بە ڕێگری کردن لە ماڵپەڕە بەدڕەوشتییەکان یاخود ئەوانەی کە ڕێگری دەکەن لە ماڵپەڕە ناپارێزراوەکان و ئایا سێرڤەرەکە خێرایە یاخود نا ئەمانە و چەندین خزمەتگوزاری تر تەنها بە دیاریکردنی هەر سێرڤەرێکی DNS لە لیستەکەدا، هەروەها بە کرتەکردن لە “نیشانە شینەکە” ی تەنیشت DNS دەتوانیت خێراییەکەی تاقیبکەیتەوە، لە پاش ئەمانە و دیاریکردنی DNS ی گونجاو ئەوەی پێویستە لەسەرت کرتە کردنە لە Apply DNS Settings. هەروەها ئەگەر بڕۆیت بۆ بەشی Kid Shield دەتوانیت گۆڕانکاری بکەیت لە DNS ی تایبەت بە هەژماری منداڵانی بەشداربووی سەر هەمان هێڵی ئامێرەکە یاخود لە ڕێگای بەشی Mac Address Changer دەتوانیت گۆڕانکاری بکەیت لە ناونیشانی ماکی ئێستای ئامێرەکە بۆ دەربازبوون لە هەر ڕێگرییەکی سەر هێڵەکەت. بەستەری داگرتن

 

DNS Jumper

ئەم نەرمەکاڵایە بەتەواوەتی خۆڕاییە و پێویستی بە دامەزراندن نییە هەروەها زیاتر لە 45 سێرڤەری DNS ی جیاواز لە خۆدەگرێت کە ڕێکخراون بە پێی پارێزراوی خێزانی و خێراییەکەی، وە لە پاش دیاریکردنی هەر DNS ێک کە دەتەوێت کرتە لە Apply DNS دەکەیت هەتاوەکو ڕاستەوخۆ جێبەجێ ببێت لەسەر ئامێرەکەت، جگە لەوەش لە ڕێگای کرتە کردن لە Fastest DNS نەرمەکاڵاکە هەڵدەستێت بە دیاریکردنی باشترین و خێراترین DNS کە بەردەستە لە لیستەکەدا یاخود بە سڕینەوەی بیرگەی کاتی DNS لە ڕێگای کرتە لە Flush DNS کە ئەمەش وادەکات ئینتەرنێتەکەت خێراتر ببێت و گەر کێشەیەکیشی هەبێت چارەسەر بکرێت وە یەکێک لە تایبەتمەندییە بەسوودەکانی نەرمەکاڵاکە بەراورد کردنە لە نێوان سێرڤەرەکانی DNS هەتاوەکو بەکارهێنەر بتوانێت بەشێوەیەکی باشتر نەرمەکاڵاکە بەکاربهێنێت. بەستەری داگرتن

 

Change DNS Server

ئەم نەرمەکاڵایەش هەمان کار دەکات بەڵام بە بوونی تایبەتمەندی زیاتر و هەروەها بەردەستبوونی چەندین سێرڤەری DNS ی خێرا کە دەتوانیت تاقییان بکەیتەوە لەسەر ئامێرەکەت و دەشتوانیت DNS ی سەرەتایی ئامێرەکەت دەست بکەوێتەوە لەهەر کاتێکدا کە بتەوێت، هەروەها لە ڕێگای بەشی Network Tool دەتوانیت کۆمەڵێک ئامڕازی گرنگ و جۆراوجۆر بەکاربهێنیت وەک تاقیکردنەوەی جێگیری ئینتەرنێت و زانینی خێرایی ئینتەرنێت و گۆڕینی IP ئێستای هێڵەکەت هەروەها سڕینەوەی بیرگەی کاتی DNS. بەستەری داگرتن

 

Public DNS Server Tool

نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە وە ڕووکارێکی سادەی هەیە و پێویستی بە دامەزراندن نییە، هەروەها دەتوانیت لە نێوان 12 سێرڤەری DNS ی بەردەستی نێو نەرمەکاڵاکە هەڵببژێریت پاشان کرتە لە Change بکەیت تاوەکو گۆڕانکارییەکان جێبەجێ ببن هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی نەرمەکاڵاکەوە DNS ەکەت لەبەربگریتەوە و هەرکاتێک ویستت بیگێڕیتەوە بۆ DNS ه سەرەتاییەکەی خۆی. بەستەری داگرتن

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ