گووگڵ
21, ئازار 2018
گۆڕانی بەهای کۆمپانیای ئەمازۆن کاریگەرییەکەی گەورەی لەجیهاندا هەبوو

کۆمپانیای ئەمازۆن دوێنێ شەو بەهاکەی بەبڕی ٢.٦٩٪ لە بازاردا بەرزبۆوە و ئەمەش بەسبوو بۆ ئەوەی ببێتە دووەم گرانترین کۆمپانییای جیهان و پێشی گووگڵی دایەوە دوای ئەوەی بەبڕی ٠.٣٩٪ دابەزی ، ئەمەش لەکاتێکدایە کە کۆمپانیای ئەمازۆن پێشتر پلەی سێیەمی گرانترین کۆمپانیاکانی جیهانی گرتبو و نرخەکەشی ٧٦١ ملیار دۆلاری ئەمریکیبوو لەژێر ناوی (AMZN.O) بەڵام لە دوێنێ شەودا بەهای کۆمپانیاکە بەرزبۆوە بۆ ٧٦٨ ملیار دۆلار و پێشی گووگڵی ڕکابەری دایەوە (GOOGL.O)کە ئەم بەهاکەی ٧٦٢ ملیار دۆلار بو و ئەپڵیش (AAPL.O) لە پلەی یەکەمدا ماوەتەوە و بەهاکەشی ٨٨٩ ملیار دۆلارە.

شایەنی باسە لە ماوەی پێشوودا هێڵەکان ئەمازۆن لە بەرزبونەوەیەکی بەرچاودابوون بەجۆرێک لەماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا ئەمازۆن بە نزیکەیی ٥٠٠٪ بگەشەی سەندووە بەبەراورد بە هەریەکە لە ئەپڵ و گووگڵ کە ئەمان تەنها ١٦٥٪ گەشەیان سەندووە لە بازاڕدا، بێگومان ئەمەش هۆکارەکەی بۆ پلانی کۆمپانییاکە دەگەڕێەوە.

ئەم بەرزبونەوەییە نرخی ئەمازۆن هەر کاریگەری لەسەر ڕیزبەندی گرانبەهاترین کۆمپانییاکانی جیهان نەبووە بەڵکو کاریگەری بەسەر ڕیزبەندی دەوڵەمەندتین کەسایەتییەکانی جیهانیشەوە هەبوو بەجۆرێک کە ئێستا Jeff Bezos دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن بۆتە دەوڵەمەندترین کەسایەتی جیهان و سەرمایەکەی ١٣٠ ملیار دۆلارە و پێش بیڵ گەیتسی ڕکابەری دایەوە، بۆ زانیاریش کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت لە پلەی چوارەمدایە و بەهاکەی ٧١٧ ملیار دۆلارە و زۆر دوورە لە نزیکترین ڕکابەری ئەویش کە گووگڵە.
“ئەگەر ئەم هەڵکشانە لەبەهای ئەمازۆن بەردەوامبێت ئەوا پێشبینی ئەوەدەکرێت کە بۆ مانگی ٨ ئەمازۆن بەهاکەی بگات بە ١ تڕیلیۆن دۆلار” ئەمە پیشبینی مالپەڕی ڕۆیتەرسە.

سەرچاوە :
- android police
- Reuters
- CNBC
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.