10
ئۆتۆمبێل 23, ئازار 2018 بۆچوون

گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەک بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی لێخوڕی خۆکارانەوە

هەمیشە تەکنەلۆژیای لێخوڕینی خۆکارانە بە داهاتووی جیهانی گواستنەوە دادەنرێت بە شێوەیەکی گشتی ئەمەش بەهۆی بەردەستبوونی سەلامەتی و ئاسایش لەم تەکنیکەدا بەتایبەتیش دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە جیهاندا، ئەمەش وای کرد کە زۆرێک لە کۆمپانیا جیهانییەکانی بواری تەکنەلۆژیا گرنگی بەم بوارە بدەن بەڵام لەوانەیە ڕووداوێکی لەناکاو هەموو شتێک بگۆڕێت.

سۆشیال میدیا ئەمریکییەکان ئاماژەیان بە ڕووداوێکی هاتوچۆ کردووە کە هۆکارەکەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلە زیرەکەکانی لێخوڕینی خۆکارانەی تایبەت بە کۆمپانیای (UBER) لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی خانمێک لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکی ئەمەش لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بووە کە ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیاکە ئەنجامی داوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و سەرەڕای ئەوەش کە یاسای ئەمریکی سەپاندوویەتی لەبارەی بوونی شۆفێر لە ئۆتۆمبێلەکاندا لە کاتی تاقیکردنەوەی لێخوڕینی خۆکارانە هەتاوەکو لە ئەگەری کارنەکردنی دروستی ئەم تەکنیکە شۆفێر بتوانێت کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکات بەڵام سەرەڕای ئەوە ئۆتۆمبێلەکە بە خێرایی ٦٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەڕۆشت بێ ئەوەی بوەستێت کە بووە هۆی پێداکێشانی بە خانمێکدا لە کاتی تێپەڕبوونی بە شەقامەکەدا و سەرەنجام بووە هۆی گیانلەدەستدانی.

کۆمپانیای (UBER) لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا وەستاندنی بازرگانییەکانی ڕاگەیاند لە چوارچێوەی گەشەپێدانی ئۆتۆمبێلەکانی لێخوڕینی خۆکارانە هەتا کاتی کۆتایهاتنی لێکۆڵینەوەکان.

ڤیدیۆی ڕوداوەکە:

بۆچونی تۆ