ئای ئۆ ئێس
24, ئازار 2018
ئەپڵ هەڵەیەکی سیستەم لە ڕیکلامی Unlockـی ئایفۆن ۱۰ دا چارەسەر دەکات

لە هەفتەی پێشوودا ئەپڵ ڕیکلامێکی نوێی بڵاوکردەوە لە یوتیوبدا بۆ دەرخستنی تایبەتمەندی Face ID بەردەست کراو لە مۆبایلی Iphone X دا ئەمەش لەگەڵ چەند ڕیکلامێکی تردایە کە دوا بەدوای یەک بڵاوی دەکاتەوە ئەپڵ لە چەناڵەکەیدا لە یوتیوب، لە پاش بڵاوبوونەوەی ڕیکلامەکە زۆرێک لە ماڵپەڕەکان گرنگیان نەدا بە ڕیکلامەکە و زیاتر وردبوونەوە لە هەڵەکەی سیستمی iOS 11 ئەمەش زۆری کێشەکانی ئەم سیستمە دەردەخات کە تەنانەت وای کردووە لە ڕیکلامە فەرمییەکانی کۆمپانیای ئەپڵدا دەربکەوێت.
کێشەکە بە ڕوونی ئەوەیە لە کاتی هاتنە خوارەوە دوو پەیامەکەدا، نوسینەکە پێش پەردەکە دێتە خوارەوە.
https://youtu.be/-pF5bV6bFOU
بەهەر حاڵ ئەپڵ هەستی بە هەڵەکە کردوو هەستا بە چاککردنەوەی هەڵەکە و دووبارەکردنەوەی ڤیدیۆی ڕیکلامەکە بێ ئەو هەڵەیە ئەمەش دڵنیایی ئەوە دەدات کە پاکێجێکی گەورەی چاککردن و باشترکردنی نوێکاری سیستمەکە بەڕێگاوەیە لە iOS 11.3 دا، هەروەها ڕاپۆرتەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەپڵ پشت دەبەستێت بە سیستمی IOS 12 بۆ تێپەڕاندنی هەموو کێشەکانی ئەم سیستمەی ئێستای و بڵاوکردنەوەی وەشانێکی جێگیر و بێکێشە.
پێش چارەسەرکردنی کێشەکە

پاش چارەسەرکردنی کێشەکە

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.