ئای ئۆ ئێس
26, ئازار 2018
ڕیكلامێكی نوێی ئایفۆن X بۆ تایبهتمهندی پارهدان لە ڕێگەی چاوتروكاندنێك

هەموومان دەزانین پێش بڵاوبوونەوەی مۆبایلی ئایفۆن X پارەدان لە ڕێگەی تایبەتمەندی Touch IDیەوە بوو بەڵام لە دوای هاتنی مۆبایلی ئایفۆن X ئەمە گۆڕانکاری بەسەردا هات،لە ئێستاشدا کڕین و پارەدان لە مۆبایلەکەوە جێبەجێ دەکرێت لە ڕێگای چاوتروکاندنێک یان تەماشاکردنی مۆبایلەکە بۆ ماوەیەکی زۆر کەم ئەمەش ئەوەیە کە لە ڕیکلامەکەدا دەر دەکەوێت.
لە ڕیکلامە نوێیەکەدا پاڵەوانێک دەر دەکەوێت، لە بازاڕدایە کە بە تەماشاکردن بۆ هەر کاڵایەک کە دەیەوێت بیکڕێت ڕاستەوخۆ کاڵاکە دەفڕێت بەرەو ڕووی و ئەمەش ئاماژە بە ئاسانی پارەدان و کڕین دەدات لە ڕێگای مۆبایلەکەوە. ئێوەش دەتوانن زانیاری زیاتر وەربگرن لە ڕێگای بینینی ڕیکلامەکە لە خوارەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.