ئای ئۆ ئێس
26, ئازار 2018
چۆنیەتی جەیڵبرێک کردنی هەموو وەشانەکانی iOS 11 هەتاوەکو 11.1.2 لە ڕێگای ئامڕازی Electra

لە بابەتی ئەمڕۆدا باس لە چۆنییەتی جەیڵبرێک کردنی ئای ئۆ ئێسی 11 دەکەین لە ڕێگای ئامڕازی Electra وە لە ڕێگای ئەم بابەتەوە زیاتر ئاشنا ببە بە ئەو ئامێر و وەشانانەی کە پشتگیری جەیڵبرێکی Electra دەکەن.
لیستی ئەو وەشانانەی کە پشتگیری لە جەیڵبرێکی Electra دەکەن:
iOS 11.0 – iOS 11.0.1 – iOS 11.0.2 – iOS 11.0.3 – iOS 11.1 – iOS 11.1.1 – iOS 11.1.2
لیستی ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە جەیڵبرێکی Electra دەکەن:
هەڵبەت ئامڕازی Electra پشتگیری لە ئامێری 64Bit دەکات کە ئەمانەن:
iPhone :
• iPhone 5S – iPhone 5C- iPhone 6- iPhone 5 Plus – iPhone 6S – iPhone 6S Plus – iPhone SE –iPhone 7 – iPhone 7 Plus – iPhone 8 – iPhone 8 Plus – iPhone X
iPad :
- iPad Mini 2 – iPad Mini 3 – iPad Mini 4 .
- iPad Air – iPad Air 2 .
- iPad Pro 10.5 – iPad Pro 12.9 .
- iPad 9.7 .
iPod :
- ipod touch 6th generation
پێداویستییەکان بۆ جەیڵبرێککردنی IOS 11:
بەڵام پێش ئەوەی دەست بکەین بە جێبەجێ کردنی پڕۆسەی جەیڵبرێک پێشنیارت بۆ دەکەم کە لە ڕێگەی iTunes ەوە یاخود هەر نەرمەکاڵایەکی ترەوە زانیارییەکانی نێو ئامێرەکەت لەبەربگریتەوە تاوەکو لە ئەگەری ڕوودانی هەر کێشەیەک زانیارییەکانت لە دەست نەدەیت.
پێداویستییەکان:
• ئەو ئامێرەی (ئایفۆن) دەتەوێت جەیڵبرێکی IOS 11 ی لەسەر ئەنجام بدەیت.
• ئامێرێکی ماک یان ویندۆز
• داگرتنی ئامڕازی Electra بۆ وەرگرتنی ئامڕازەکە ئەم بەستەرە دابگرە Electra
• داگرتنی ئامڕازی Cydia Impactor بۆ وەرگرتنی ئامڕاز سەردانی ئەم بەستەرە بکە Cydia Impactor
• بەستەرێکی USB
چۆنییەتی جەیڵبرێککردنی IOS 11:
هەنگاوی یەکەم: مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەر لە ڕێگای بەستەری USB ییەوە وە دڵنیاببەوە لە دەرکەوتنی مۆبایلەکەت لە ئامڕازی Cydia Impactor
هەنگاوی دووەم: ئامڕازی Cydia Impactor کار پێبکە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت پاشان فایلی ئامڕازی Electra ڕابکێشە بۆ نێو ئامڕازی Cydia Impactor

هەنگاوی سێیەم: دوای ڕاکێشانی فایلی Electra.ipa بۆ نێو Cydia Impactor ئامڕازەکە داوای هەژماری Apple Id ییەکەت لێ دەکات پاشان ئیمەیڵ و وشەی تێپەڕی بەکارهاتوو بۆ داگرتنی ئەپەکانت لە App Store داخڵ بکە

هەنگاوی چوارەم: دوای تەواو بوون و دەرکەوتنی ئەپەکە لە سەر مۆبایلەکەت بچۆرە بەشی ڕێکخستنەکان Settings> گشتی General> فایلی ناسێنەر Profile> دوای ئەمانە ئیمەیڵەکەت هەڵبژێرە لە لیستەکەدا و پاشان Trust دابگرە.

هەنگاوی پێنجەم: ئەپی Electra کارپێبکە و پاشان وشەی JailBreak دابگرە

هەنگاوی شەشەم: دەبێت چاوەڕێبکەیت هەتاوەکو بە تەواوەتی دادەمەزرێت و ئەگەر ئەمە یەکەمجارت بێت لە کارپێکردنی ئەپەکە ئەوا هەڵدەستێت بە کوژاندنەوە و کارپێکردنەوەی ئامێرەکەت پاشان ئەپی سیدیا دەردەکەوێت لەسەر ئامێرەکەت.


لە کۆتاییدا جەیڵبرێکی iOS 11 پیرۆز بێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.