ئای ئۆ ئێس 27, ئازار 2018

چۆن بە شێوەیەکی خێراتر پاتری مۆبایلەکەت بارگاویی (شەحن) دەکەیتەوە؟

تایبەتمەندیی خێرابارگاوییکردنەوەی مۆبایلەکان دڵۆخشکەرن و بە خۆشحاڵییەوە کۆمپانیاکانیش لە بەجێهێنانی باشترین تەکنەلۆژیای پاتری نەوەستاون. کاتێک ئامادەیت ماڵەوە بەجێبهێڵیت و لە بیرت کردووە مۆبایلەکەت بارگاویی بکەیتەوە و چەند خولەکێکت هەیە تا بمێنیتەوە، بۆ ئەم بابەتە ڕێنمایی خێراتر بارگاویی کردنەوەی مۆبایلەکەت هەیە تا ئەم کارەت بۆ ئاسانتر بکات. چەند ڕێنماییەک بۆ خێراکردنی بارگاوییکردنەوەی مۆبایلەکەت:

لەسەر پلەگ و بارگاوییکەرەوەی دروست دایبنێ

لە کاتێکدا مۆبایلەکانی ئەندرۆید هەمان قەبارەی نێودەوڵەتی بارگاوییکەرەوەیان هەیە ئەمە مانای ئەوە نییە هەموویان هەمان جۆرن و هەمان هێزیان هەیە. بیرۆکەیەکی باش نییە ئەگەر بە بارگاوییکەرەوەی هاوڕێکەت مۆبایلەکەت بارگاویی دەکەیتەوە یان بە لاپتۆپەکەت. بۆ خێرابارگاوییکردنەوەی مۆبایلەکت؛ دەرچەی جۆری USB 2.0 تەنیا ٢.٥ وات کارەبا ڕادەکێشێت لە کاتێکدا دەرچەی جۆری USB 3.0 بە ٢ ئەوەندە زیاتر واتا ٤.٥ وات کارەبا دەدات. ئەمە باشترینە بۆت ئەگەر دەتەوێت خێراترین بارگاوییکردنەوە بکەیت.

زۆربەی مۆبایلەکان پشتگیریی لە خێرابارگاوییکردنەوە دەکەن، کە ڕیژەی ١٥ وات کارەبا ڕادەکێشن، لەم بەستەرەی کۆمپانیای کوالکۆم دەتوانیت هەندێک لە باشترین بارگاوییکەرەوە خێراکان بدۆزیتەوە کرتە بکە

مۆبایلەکەت بخە دۆخی گەشت – Airplane Mode

کاتێک مۆبایلەکانمان بارگاویی دەکەینەوە، تۆڕە ڕادیۆییەکان کار دەکەن و وەستاندنیاشیان کاریگەریی لەسەر خێرایی بارگاوییکردنەوە هەیە، کەواتە مۆبایلەکەت بخە دۆخی گەشت یان Airplane Mode، لەم دۆخە هەموو شەپۆلە ڕادیۆییەکان دەوەستن و تێبینی خێرایی زۆرتری بارگاویی کردنەوە دەکەیت.

مۆبایلەکەت بکوژێنەوە یان بیخە دۆخی پاشەکەوتی پاتری Battery Save Mode

کوژانەوەی مۆبایلەکەت و بارگاوییکردنەوەی، لە بارگاوییکردنەوە لە دۆخی گەشت خێراترە. مۆبایلەکەت بخە دۆخی پاشەکەوتی پاتری کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی باش دەبێت چونکە هەندێک لەو تایبەتمەندییانەی کە ڕێژەیەکی زۆرتری پاتری بەکاردێنن دەوەستێنێت.

کوژانەوەی ئەو تایبەتمەندیییانەی کە پێویست نین – دەست لە مۆبایلەکەت مەدە

گەڕانێک بە مۆبایلەکەت بکە و ئەو تایبەتمەندییانەی کە پێویستت نین بکوژێنەوە، لەوانە بلوتوز و Mobile Data و وایفای، هەروەها GPS و کۆمەڵێکی تر کە لەکاتی بارگاوییکردنەوەدا پێویست نین. هەروەها لە کاتی بارگاوییکردنەوە مۆبایلەکەت بەکار مەهێنە، بە دڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنی لە خێرایی بارگاوییکردنەوەی مۆبایلەکەت دەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ