یاری
28, ئازار 2018
یارییە خۆڕاییەکانی پلەیستەیشن پڵەس بۆ مانگی ٤

هەموو مانگێک بەشداربووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس کۆمەڵە یارییەکی تایبەتیان بۆ ئەکرێتە خۆڕایی کە هەندێل لە یارییەکان بەهێزن، وە بۆ ئەم مانگە یەم یارییانە هەڵبژێراون:
یارییەکانی پلەیستەیشن ٤:
هەریەکە لە یارییەکانی Mad Max و Trackmania Torbo بۆ ئەم مانگە کراونەتە خۆڕایی، ناسراوترین یارییان بریتییە لە Mad Max کە ئەم یارییە لە ساڵی 2015 بڵاوکرایەوە و لە لایەن ستۆدیۆکانی Avalanche گەشەی پێدراوە و لە لایەن کۆمپانیای Warner Bros بڵاوکراوەتەوە، وە یاری Trackmania Torboـەە لە ساڵی ٢٠١٥ لە کۆنگرەی E3 ڕاگەیەنراوە و لە لایەن ستۆدیۆی Nadeo گەشەی پێدراوە و کۆمپانیای Ubisoft بڵاویکردوەتەوە.

یارییەکانی پلەیستەیشن ٣ و ڤیتا
یارییەکانی ئەم ٢ ئامێرە بریتین لە:
In Space We Brawl و Toy Home بۆ پلەیستەیشن ٣.

99 Vidas و Q* Bert Rebooted بۆ ڤیتا.

زۆرێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەمساڵ کۆتا ساڵە کە ئەم ئامێرانە لەناو خزمەتگوزاری پڵەس دا بمێنن بەڵام تا ئەوکاتەی کە ئەبێتە فەرمی هەر لە خزمەتگوزارییەکەدا دەمێنن.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.