تویتەر
31, ئازار 2018
ترامپ لەڕێی تویتەرەوە هێرشیکردە سەر كۆمپانیای ئەمازۆن

وادیارە کە سەرۆکی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ بەردەوامە لە دەرکەوتن و وتەکانی دژ بە کۆمپانیا تەکنەلۆژییە جیهانییەکان، لەم جارەشدا هێرشی کردۆتە سەر گەورە کۆمپانیای بواری بازرگانی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای ئەمازۆن، هەروەها ئەوەش زانراوە کە دۆناڵد تڕامپ پەیوەندییەکی باشی نییە لەگەڵ کۆمپانیا تەکنەلۆژییە ئەمریکییەکانی وەک ئەپڵ و فەیسبوک و گوگڵ، وە بە بەردەوامیش هەستاوە بە تۆمەتبارکردن و ڕەخنەگرتن بەشێوەیەکی توند لەو کۆمپانیایانە وە ئەمەش هەمان شتە کە ئەنجامی داوە لەگەڵ کۆمپانیای ئەمازۆن.
دۆناڵد تڕامپ لە جریوەیەکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە کە کۆمپانیای ئەمازۆن بە کەمی باج دەدات بە حکومەتی ئەمریکا یاخود بەتەواوەتی نایدات ئەم وتەیەشی لە پێش هەڵبژاردنەکاندا ئاماژەی پێکردبوو، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کۆمپانیای ناوبراو هەستاوە بە کاری هەڵخەڵەتاندن لە ڕێگای بەکارهێنانی سیستمی نامەی ئەلیکترۆنی ئەمریکی وە تۆمەتباریشی کرد بەوەی کە کۆمپانیاکەیان بووەتە هۆکاری دوورکەوتنەوەی کەسانی تر لە بواری بازرگانیدا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.