10
گووگڵ 1, نیسان 2018 بۆچوون

گوگڵ خزمەتگوزاری کورتکەرەوەی بەستەرەکان goo.gl ڕادەگرێت

گەر نەتزانیوە، ئەوا گوگڵ خزمەتگوزارییەکی هەیە بۆ کورتکردنەوەی بەستەرەکان کە تیایدا بەکارهێنەر دەتوانێت بەستەرە دوور و درێژەکانی پێ کورت بکاتەوە ئەویش بە بەکارهێنانی بەستەری Goo.gl ئەمەش یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ ڕێکخستنی بەستەرەکان و پاراستنیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بە تایبەتیش سودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەستەری دوور و درێژ بەکاردەهێنن لە کاتی نامەناردندا یاخود بەشداری پێدەکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڵام بەداخەوە وا دیارە کۆمپانیاکە ئەم خزمەتگوزارییە دادەخات.

هەروەها کۆمپانیای گوگڵ ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم خزمەتگوزارییەدا زۆرێک لە بەکارهێنەران دەستییان کرد بە دۆزینەوەی بابەتەکان لە ئینتەرنێتدا بە شێوەیەکی جیاواز ئەمەش وای کرد لە کۆمپانیا بیر بکاتەوە خزمەتگوزاری کورتکەرەوەی بەستەرەکان هیچ پێویست نابێت بۆ بەکارهێنان، وە کۆمپانیای گوگڵ ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان هەوڵ دەدەن خزمەتگوزارییەکانیان باشتر بکەن لە چوارچێوەی ئەوەشدا ڕەتیان کردەوە کە پشتگیری بکەن لە خزمەتگوزاری Goo.gl لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا وە گۆڕینی بۆ Firebase Dynamic Links ئەم خزمەتگوزارییە پێکهاتووە لە بەستەری زیرەک کە ڕێگەت پێدەدات بەناردنیان بۆ بەکارهێنەرانی ئێستای هەرماڵپەڕێکی نێو ئەپی iOS و Android یاخود Web وە کۆمپانیاکە وتیشی ئەوان زۆر خۆشحاڵن بە گەشەکردن و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکە لە داهاتوودا.

سەبارەت بەو کەسانەی کە تاوەکو ئێستا ئەم خزمەتگوزارییەی گوگڵ بەکاردەهێنن لە بارەی ئەوەوە گوگڵ وتیکە بەستەرە کورتکراوەکان بەردەوام دەبێت لە ئاڕاستە کردنەوەی بەکارهێنەران بۆ بەستەری خوازراو تەنانەت دوای داخرانی خزمەتگوزارییەکەش، بەڵام لە دوای ئەوەوە بەکارهێنەران ناتوانن بگەن بە خزمەتگوزارییەکانی Goo.gl و سەنتەری کۆنتڕۆڵ کردن بەڵام هەتا ئەو کاتە خزمەتگوزارییەکە بەردەوام دەبێت لە کارکردن و بەکارهێنەران دەتوانن بەستەری کورتکراوە دروست بکەن هەتاوەکو بەرواری (2019/3/30) هەروەها گەر تۆی خوێنەر ئەم خزمەتگوزارییەت بەکارهێناوە ئایا پێت باشە کە لە کاربکەوێت؟ ڕای خۆتمان لە لێدوان پێ بڵێ.

بۆچونی تۆ