شاومی
1, نیسان 2018
شاومی بە لاپتۆپێکی بەهێزەوە دێتە نێو جیهانی یاریکەران

کۆمپانییای شاومی پاش ئەوەی کە مۆبایلە نوێیەکەی شاومی Mi Mix 2S بڵاوکردەوە هەستا بە بڵاوکردنەوەی یەکەمین لاپتۆپی تایبەت بەیاریکردن و بە ئامێرێکی بەهێزەوە هاتۆتە مەیدانەوە بە ناوی شاومی Mi Gaming و ڕکابەری لاپتۆپەبەهێزەکانی وەکو ڕەیزە و دێل و ئەیسەر ئەکات، ئەم لاپتۆپەی شاومی هەڵگری زۆر تایبەتمەندی ناوازەیە و لە دوو جۆردا بەردەست دەبێت بۆ کڕیاران کە لەم بابەتەدا باسی لێوە دەکەم:

ئەم لاپتۆپەی شاومی خاوەنی لاشەیەکی ئەلەمینۆمە کە ئەمەش وای کردووە کێشەکەی بەبەراورد بە لاپتۆپەکانی تر زیاتربێت چونکە کێشی ئەم لاپتۆپە ٢.٧ کیلۆگڕامە،؛بەڵام خاوەنی ڕوونمایەکی ١٥.٦ ئینجییە بە ڕوونی Full HD (١٩٢٠x١٠٨٠) وە پشگیری بۆ مەودایەکی فراوانی ڕەنگەکان هەیە ولەگەڵ بوونی ڕێژەیەکی زۆر کەم لە bezel کە تەنها ٩.٩میلیمەترە کە ڕوونماکەی زۆۆر لە لێوارەکانی نزیک کردوەتەوە.
هەر وەک ئاماژەم پێدا لە پێشووتردا کە بە ٢ تایبەتمەندی جیاواز بەردەست دەبێت بەڵام هەمان دیزاینیان ئەبێت و بەمشێوەیە یە تایبەیتەمدییەکانییان:

دەتوانی جۆرێک هەڵبژێریت کە خاوەنی پڕۆسێسەرێکی Intel Core i5-7300HQ لەگەڵ گرافیک کارتی GeForce GTX 1050 Ti ە و خاوەنی ٨ گێگابایت ڕامە لەگەڵ ١٢٨ گێگابایت بیرگە لەجۆری SSD و دانەیەکی تری HDD بە قەبارەی ١ تێرابایت کە ئەم جۆرەیان نرخەکەی پێشبینیدەکرێت $٩٥٥ بێت.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانی جۆرێکی بەهێزتر بکریت کە خاوەنی Intel Core i7-7700HQ لەگەڵ گرافیک کارتێکی ٦ گیگابایتی لە جۆری GeForce GTX 1060 و لەگەڵیشیدا ١٦ گێگابایت ڕام بەردەست کراوە و بیرگەیەکی گەورەتری هەیە کە ٢٥٦ گێگابایتە لەجۆری NVMe SSD لەگەڵ ١ تێرابایتی HDD کە ئەمەیان نرخەکەی $١٤٣٥ ئەبێت.
ئەم لاپتۆپە خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکە کە دەکرێت بەجیا باسیان لێوە بکرێت کە لەوانە:
- بوونی تەختەکلیلێک ناوازە کە خاوەنی تایبەتمەندی Backlit ە کە دەتروانرێت ١٦ ملیۆن ڕەنگی جیاواز بەرجەستە بکات و بەسەر ٤ ناوچەی جیادا دابەش دەبێت، هەروەها لە لای چەپی تەختەکلیلەکە ٥ کلیل بوونیان هەیە کە یاریکەرەکە دەتوانێت بەخواستی خۆی فرمانیان پێببەخشێت لە کاتی یاریکردنیدا.

- بوونی ٢ پانکە لەگەڵ هەڵبژاردنی دیزاینی ٣+٢ بۆ دەرچەی گەرمی و بەپێی پێگەی Nextweb بێت گوایە کە ئەم ٢ پانکانە لەتوانایاندایە لەماوەی ١٠ خولەکدا ٣ بۆ ٥ پلەی سیلیسی پلەی گەرمی دابەزێنن کە ئەمەش بۆ ئەو پانکە بەهێز و دیزاینی ٣+٢ ە دەگەڕێتەوە کە شایۆمی بۆ دەرچەکانی گەرمی هەڵیبژاردوە، لەگەڵ بوونی کلیلێکی تایبەت کە دەتوانی هێزی پانکەکانی پێ بەرزبکەیتەوە بەخواستی خۆت کە ئەمەش تایبەتمەندییەکبوو جێگەی سەرنجبوو.

- هەرچی دەرچەکانیشە ئەم لاپتۆپە خاوەنی ٤دەرچەیەکی USB 3.0 و دوو دانیە تری USB جۆری C بێگومان لەگەڵ دەرچەی HDMI و هەروەها دەرچەی بیستۆک ٣.٥میلمەتری ، وە خاوەنی ٢ بڵندگۆیە کە پشگیرییان بۆ سیستەمی Dolby Atmosی تایبەت بە یارییکردنە.

بەشێوەیەکی گشتی ئەمە تایبەتمەندییەکانی ئەم لەپتۆپە نوێیەی شاومی بوو کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بگات بە بازارەکانی چین بەڵام هێشتا نازانرێت کە ئایە لە ئەوروپا و ئەمریکای باکور ئەم ئەم لاپتۆپە دەفرۆشرێت یاخو نا.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.