یاری
1, نیسان 2018
بەهێزترین یارییەکانی مانگی ٤

مانگی ٤ مانگێکی باش دەبێت بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان و کۆمەڵە یارییەکی زۆر بەرهێز لەم مانگەدا بڵاودەکرێنەوە کە لەم بابەتەدا باسیان دەکەین بەڵام سەرەتا ئاماژە بە کاتی بڵاوکردنەوەی زۆربەی یارییەکانی ئەم مانگە دەدەین کە بەمشێوەیەیە:
-
- Penny-Punching Princess یەکەم یاریی مانگی ٤ە کە لە ٣/٤ ئەم یارییە بۆ نینتێندۆ سویچ و پلەیستەیشن ڤیتا بڵاودەکرێتەوە.
- هەروەها یاریی Minit بۆ ئامێرەکانی پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس ١ و کۆمپیوتەر لە ٣/٤ بڵاودەکرێتەوە.
- پاشان لە ١٠/٤ یاریی Dark Rose Valkyrie بڵاودەکرێتەوە کە تایبەتە بە کۆمپیوتەر.
- Extinction ئەم یارییە بۆ هەریەکە لە PS4 و Xbox 1 و PC کۆمپیوتەر لە بەرواری ١٠/٤ بڵاودەکرێتەوە.
- Regalia: Of Men And Monarchs ئەمەش بۆ PS4 و Xbox 1 و نینتێندۆ سویچ لە ١٠/٤ بڵاودەکرێتەوە.
- Maelstrom کە تەنیا بۆ PC بەردەست دەبێت لە بەرواری ١١/٤ بڵاودەکرێتەوە.
- Rogue Aces لە ١٢/٤ بۆ PS4 و Xbox one و نینتێندۆ سویچ بڵاودەکرێتەوە.
- Yakuza 6: The Song of Life ئەم یارییە تایبەت دەبێت بەپلەیستەیشن ٤ و لە ١٧/٤ بڵاودەکرێتەوە.
- پاش ئەمە لە ١٩/٤ یاریی Total War Saga: Thrones of Britannia بۆ PC کۆمپیوتەر بڵاودەکرێتەوە.
- لە ٢٠/٤ بەشی نوێی یاریی God Of War بڵاودەکرێتەوە کە وەک ئاشکرایە تایبەتە بۆ پلەیستەیشن ٤ وە هەر لەهەمان ڕۆژدا کۆمەڵە یارییەکانی نینتێندۆ Labo بڵاو دەکرێنەوە کە دواتر بە باسی ئەکەین.
- Adventure Time: Pirates of the Enchiridion لە ٢٤/٤ بۆ هەریەکە لە (PC, Switch, PS4, Xbox One) بڵاودەکرێتەوە.
- Frostpunk لە ٢٤/٤ تەنها بۆ کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت.
- Gal*Gun 2 لە ٢٤/٤ بۆ (Switch, PS4) بڵاودەکرێتەوە.
- Darkest Dungeon: Ancestral Edition لە ٢٤/٤ بۆ (PS4, Switch) بڵاودەکرێتەوە.
- Rick And Morty Simulator: Virtual Rick-Ality لە ٢٤/٤ بۆ (PS4, PC) بڵاودەکرێتەوە.
- Sinner: Sacrifice for Redemption لە ٢٥/٤ بۆ (PC, PS4, Xbox One) بڵاودەکرێتەوە.
- Super Robot Wars X لە ٢٦/٤ بۆ (PS4, PS Vita) بڵاودەکرێتەوە.
ئەمانەی سەرەوە زۆربەی یارییەکان بوون کە لەم مانگەدا بڵاودەکرێنەوە بەڵام ئەمانەی خوارەوە بەهێزترین یارییەکانن لەگەڵ کورتە باسێک دەربارەی یارییەکە:
١- Extinction :

کە ئەم یارییە لە ١٠/٤ بڵاو دەکرێتەوە کە ستۆدیۆی Iron Galaxy کاری گەشەپێدانی بۆ کردووە و کۆمپانییای Modus بڵاوی دەکاتەوە، ئەم یارییە باس لە جیهانێک دەکات کە چەندین زەبەلاحی گەورە بڵاوبوونەتەوە و بوونەتە هۆی بڵاوبونەوەی نائارامی لە جیهاندا و تۆش وەکو خاوەن هێز دژیان دەوەستیتەوە هەر ئەمەش وای کردووە کە شێوازی یارییەکەی زۆر لە شێوازی یاریکردنی Attack on Titans بچێت کە ئەمیش هاوشێوەیە بەڵام ئەمەیان خاوەنی ڕەنگاوڕەنگییەکی زۆرترە لە جیهانەکەیدا وبوونی چەندین ئاستی جیاواز لە هێز کە کاریگەری لەسەر هێرشەکانت ئەبێت و دەکرێت بڵێن کە ئەم یارییە زیاتر ستراتیژییە لەگەڵ ئەوەی کە جیهانی کراوەشە.
٢- Yakuza 6:The Song of life:

ئەم یارییە پێشتر لە چین بڵاوکراوەتەوە بەڵام وەرنەگێڕابوو بۆ سەر زمانی ئینگلیزی وە بەهۆی ئەوەی کە پێویست بوو چەند گۆڕانکارییەک بکرێت لەناو یارییەکەدا ئینجا بۆ بەشەکانی تری جیهان بڵاوبکرێتەوە ئێستا کە ئەمانە هەمووی کراون و یارییەکە ئامادەیە با بزانین یارییەکە دەربارەی چییە، ئەم یارییە جیهانی کراوەیە هاوشێوەی یارییەکانی GTA V و sleeping Dogs کە لەم یاریەدا شێوازی شەڕکردنی زۆر بەهێزی تێدایە وە جیرۆکی یارییەکە دەربارەی کەسێکە بەناوی یاکوزا کە کاری ۆپشکنەری دەکات و کارەکەی وای لێدەکات بچێت بۆ شاری هێرۆشیما و لەوێ بەردەوامی بە ئەرکەکەی بدات، ئەم یارییە خاوەنی گرافیکێکی زۆر بەرزە بە بەراورد بە بەشەکانی پێشوتر و وردەکارییەکی زۆر کراوە بۆ ئەوەی ژینگەکە لە ڕاستییەوە نزیک بێت وە ئەم یارییە تەنها بۆ پلەیستەیسن ٤ بڵاودەکرێتەوە.
٣-God of War

دوایین جار کە بەشێکی نوێی God Of War مان بینیبێت ساڵی ٢٠١٣ بوو کە ئەمیش God of War Ascension بوو کە بڵاوکرایەوە دوای ئەمە تەنها بەشەکانی ترمان بینیوە کە ڕیماستەردکراون بۆ پلەیستەیشن ٤ و هیچی تر بەڵام لە ٢٠/٤ بەشێکی نوێی یارییەکە بڵاو دەکرێتەوە، ئەمە نزیکەی ٥ ساڵە لە دواین بەشی یارییەکە بێگومان هاتنە ناو سەردەمێکی نوێ و پەیدابوونی کوڕێک بۆ کریتۆس ئەمانە کاریگەریان بەسەر چیرۆکی یارییەکەوە دەبێت و شێوازی کامیراکە بگۆڕێی بۆ ئەوەی دیمەنە سینەماییەکانی ناو یارریەکە بە ڕوونتر ببینیت و زۆر گۆڕانکاری گەورەی تر لە یارییەکدا وایکردووە کە یاریکەران بە سەبرەوە چاوەڕوانی کاتی بڵاوکرانەوەی یارییەکە بکەن.
٤- نینتێندۆ Labo:

ئەمە زنجیرە یاییەکە کە بەهۆی نینتیندۆ سویچ و کارتۆنی تایبەتەوە دەکرێت کە ئەم یارییانە جۆراوجۆرن و بە پێی جوڵەی کەسەکە ئەکرێن و دەرکەوتنی تایبەتمەندی AR لە زنجیرە یارییانە شتێکی نایابە و هەستێکی جیاواز دەبەخشێت کە ئەم کەسەی یاریی ئەکات وا هەست دەکات بەڕاستی لەناو یارییەکەدایەو جوڵەکانی هەمووی کاریگەرییان ئەبێت، ئەم زنجیرە یارییانە وا بڕیارە لە ٢٠/٤ بڵاوبکرێنەوە.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.