ئەپڵ 1, نیسان 2018

ئەپڵ داوای 160 ئەندازیاری نوێ دەکات بۆ باشتر کردنی ژیری “Siri”

کاتێک کارەکە پەیوەندی بە ژیری دەستکردەوە هەیە ئەوا سیری بە دوور دادەنرێت لە کێبەرکێ کردن لەگەڵ ئەلیکسا و گوگڵ، وە هەر ئەمەشە کە کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت بیگۆڕێت بەتایبەتیش پاش ئەوەی خزمەتگوزاری سیری بەردەست بوو لە HomePod و ئامێرەکانی ماکدا، لە ماوەی چەند مانگی پێشوودا ئەپڵ 160 هەلی کاری ڕاگەیاند کە ماوەکەی تەواو دەبێت لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەم مانگەدا و هەروەها بەشداربووان لەم کارەدا لەسەر پڕۆژەی سیری کاردەکەن.

کۆمپانیای ئەپڵ دەیەوێت ئەندازیارەکان کاربکەن لەسەر کۆمەڵێک وردەکاری زۆر گرنگ کە وادەکات شێوەیەکی نوێ ببەخشێت بە سیری، هەروەها بەشێک لە ئەندازیارەکان کاردەکەن لەسەر چارەسەری کێشەکانی (زانیاری گشتی) واتە ئەو زانیارییانەی کە لەسەر سیری پێویستە پێشکەشی بکات. و بەشێکی تریش لە ئەندازیارەکان کاردەکەن لەسەر (دەستپێکی زیرەک) بەواتای ئەوەی سیری پێویستە چ زانیارییەک بزانێت بۆ ئەوەی ئامادەی بکات پێش داواکردن. وە کۆمەڵێکی تر کاردەکەن لەسەر باشتر کردنی تواناکانی سیری لە ناسینەوەی فەرمانە دەنگییەکان، بە دڵنیاییەوە کارکردن لەسەر ئەو شتانەی کە باسمان کرد پێویستی بە کاتێکی تاڕادەیەک زۆر هەیە هەتاوەکو ئەنجامی کاری ئەو ئەندازیارانە دەربکەوێت و وابکات یاریدەدەری سیری شایەنی ناوی کۆمپانیاکە بێت.

تاگەکان Apple_Siri ئەپڵ Siri سیری
بۆچونی تۆ