ئەندرۆید
1, نیسان 2018
مۆبایلەکەی ڕەیزەر وەشانی نوێی ئەندرۆیدی پێدەگات

لە مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوو ڕەیزەر بۆیەکەم جار مۆبایلێکی تایبەت بە یاریکردنی ڕاگەیاند کە خاوەنی تایبەتمەندی زۆر ناوازەبوو بەتایبەت لە ڕوونماکەیدا کە دەیتوانی ١٢٠ جار خۆی نوێ بکاتەوە لە چرکەیکدا لەپاڵ بوونی چەندین تایبەتمەندی تر وە خاوەنی وەشانی ئەندرۆید ٧.١.١ بوو لەژێر ڕووکاری نۆڤا کە ڕووکارێکی تایبەت دروستکرابوو بۆ ئەم مۆبایلە کە بەشێوەیەکی گشتی ڕووکارێکی سادەیە و نزیکە لە ستۆک.
ئەمڕۆ ڕەیزەر لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وەشانی ئەندرۆید ٨ ناسراو بە ئۆریۆی پێدەگات بەڵام وەشانی ٨.٠ نا بەڵکو ڕاستەوخۆ ٨.١ کە ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئەوکەسانەی کە ئەم مۆبایلە بەکاردێنن، هەروەها سەبارەت بە کاتی ناردنی وەشانەکە ڕەیزەر ئەڵی وەشانەکە لە ناوەڕاستی مانگی ٤ بۆ بەکارهێنەران دەنێررێت.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە ڕەیزەر پێشتر وەشانی گەشەپێدەرانی بۆ ئەندرۆید ئۆریۆ بڵاوکردبۆوە کە بەکارهێنەر دەیتوانی دایبگرێت و تاقیبکاتەوە بەڵام بێکێشە نەبوو بەڵکو هەندێ کێشەی تێدابوو کە پێدەچێت لە ئێستادا چارەسەر کرابێت و بە باشی ئامادەکرابێت بۆئەوەی بڵاوبکرێتەوە.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.