10
ڕێنمایی 1, نیسان 2018 بۆچوون

٣٥ یاری خۆڕایی بۆ کۆمپیوتەر دابگرە

ئەگەری هەیە هێندە نەبێت کۆمپیوتەرت کڕیبێت و ئارەزووت بە یاری کۆمپیوتەر بێت بەڵام کە سەیر دەکەیت ئەو یارییانەی کە خوازیاری تۆن، بە پارەن و تۆش ناتەوێت ئەم بڕە پارەیان پێبدەیت جا لەبەر هەر هۆکارێک بێت. باشە لەم بابەتەدا ٣٥ یاریت بۆ پێشنیار دەکەم کە دەتوانیت بۆ کۆمپیوتەرەکەت دایانبگریت کە چەند دانەیەکیان زۆر بەناوبانگن و خەڵکێکی زۆر یاری پیدەکەن واتە دەتوانیت بە شێوەی سەرهێل یاری بکەیت لەگەڵ کەسانی تر. بەهۆی ئەوەی ئەم یارییانە خۆڕایین، مەرج نیە لاواز بن چونکە لەوانەیە لە دوای یاریپێکردنیان بیروڕات بگۆڕن.

ئەمانەش یارییەکان

Fortnite Battle Royale: بێگومان کە تۆ یاریکەربیت و چاودێری جیهانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بکەی تا ئیستا زیاتر لە چەندین جار ئەم ناوەت بیستووە چونکە دوای ئەوەی کە توانی ژمارەی پێوانیەی بشکێنێت لە زۆرترین ژمارەی یاریپێکەران بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم یارییە بەشێوەیەکی زۆر گەورە دەنگی دایەوە لە جیهاندا، ئەم یارییە لە ئێستادا بەردەستە بۆ داگرتن لەسەر کۆمپیوتەرەکان وە ئەگەر خوازیاری یاریپێبکەیت دەتوانیت لە یوتیوب بەدوایدا بگەڕێت و بە ئاسانی دەستت ئەکەوێت. کرتەبکە بۆ داگرتن

Planetside 2: ئەم یارییە یارییەکی جۆری تەقەکەری کەسی یەکەمە و لە ڕووی گرافیکەوە  ئاستبەرزە و دڵنیابە لە داگرتنی ئەم یارییە پەشیمان نابیتەوە. کرتەبکە بۆ داگرتن

League of Legends: ئەم یارییە یاریەکی ستراتیژییە و ناوبانگێکی زۆری هەیە. لە ئێستادا یاریکەری تایبەتی هەیە کە بەژداری لە چەندین پێشبرکێی ساڵانە دەکەن و چەندین ئەکادیمیا هەیە کە یاریزان پێدەگەیەنێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ ئەم یارییە بکەن و پێشبینی دەکرێت ئەم یارییە بچێتە ناو یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتەوە، لە ئێستادا پاڵەوانیەتییەکانی Esport ئەم یارییەی بە یارییەکی سەرەکی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی پاڵەوانییەتییەکی بکاتەوە. کرتەبکە بۆ داگرتن

Forza Motorsport 6 Apex: ئەم یارییە سەربە زنجیرە یارییەکانی فۆرزامۆتۆرسە کە ئەم یارییە لە جۆری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە و ئەم بەشە وەک ناساندنێک بە ئەم زنجیرە یارییە بەرهەمهێنرا. پشگیری ڕوونی 4K دەکات و زیاتر لە ٦٠ جۆری جیاواز ئۆتۆمبێلی تێدایە و لە فرۆشگای مایکڕۆسۆفت بە خۆڕایی بەردەستە. کرتەبکە بۆ داگرتن

Warframe: ئەم یارییە لەسەر کۆنسوڵەکانی تریش بەردەستە، خەڵکێکی زۆریش ئەم یارییە دەکەن ئەمەش بەهۆی ئەو گرافیکە بەرزەیە کە هەیەتی. کرتە بکە بۆ داگرتن

Lord of The Rings Online: ئەمەش سەر بە زنجیرە فیلمەکانی Lord Of The Rings ە کە دەتوانیت بەشێوەی سەرهێل لە ڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە یاری پێبکەیت.

Path of Exile: لەڕێی مالپەڕی سەرەکیانەوە دەتوانی ئەم یارییە بکەیت.

Hearthstone:Heroes of Warcraft: ئەمەش یارییەکی ستراتیژییە و بەشێوەی سەرهێڵ یاری پێدەکرێت، ئەمەش بەستەری چوونە ناو ماڵپەڕی سەرەکییان.

Star Wars: The Old Republic: بێگومان ناوی ستار وەرس مان بیستووە و ئەم زنجیرە فیلمە بەناوبانگە یارییەکی هەیە کە ستراتیژییە و کە زۆرێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی زنجیرە فیلمەکەی لەخۆگرتووە.ئەمەش بەستەری ماڵپەڕەکەیان

Killer Instinct: ئەمە یارییە لەجۆری جەنگی دوو کەسییە کە دەتوانی لە فرۆشگای مایکرۆسۆفت بە خۆڕایی دایبگریت. کرتە بکە

World of Tanks: ئەم یارییە یەکێکە لە یارییە چێژبەخشەکانی ئەم لیستە بەجۆرێک کە لەگەڵ داگرتنی ئەوا وابەستەدەبیت پێوەی و ناتوانی بەئاسانی وازی لێ هێنێت لەبەرئەوەی یارییەکی تابڵێ ناوازەیە. بەستەری یارییەکە

War Thunder: ئەمە یارییەکی جەنگییە کە دەتوانی لەنێوان چەندەها جۆری جیاواز لە فرۆکە و دژە فرۆکە و تانکی گەورە هەڵبژێریت، لەناو فرۆشگای ستیم دەتوانی ئەم یارییەت دەست بکەوێت

چەند یارییەکی تریش:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ