ئافتەر ئیفێکتس

تۆری ئینڤاتۆ و چیرۆکی سەرکەوتن

هەریەکە لە Collis Ta’eed و Cyan Ta’eed و Jun Rung ئینڤاتۆیان لە سالی ٢٠٠٦ لە سیدنی ئوستوڕاڵیا دامەزراند. ئێستا نزیکەی ٢٥٠ کارمەندی هەیە و زۆربەیان لە بارەگای سەرەکی ئینڤاتۆ لە میڵبۆرنی ئوستراڵیا کار دەکەن.

پێش دامەزراندنی ئینڤاتۆ Collis Ta’eed لە Papua New Guinea گەورە بوو، لە ڕاستیدا بۆ خوێندنی ماتماتیک و زانستی کۆمپیوتەر چوو بوو بۆ ئوستوڕاڵیا. لەو کاتەی لە قوتابخانەی ئامادەیی بوو دەبێتە هاوڕێ لەگەڵ Jun Rung، کە ئەویش لە بەشی دیزاین لە زانکۆ دەیخوێند داوای لە Collis Ta’eed کرد کە کاری دیزاین بکات، کە بە خێرایی بووە خولیای Collis Ta’eed. لە کۆتاییدا Collis Ta’eed وازی لە لە ماتماتیک و زانستی کۆمپیوتەر هێنا بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر کاری دیزاینی گرافیک – Graphic Design. لە ڕێگەی فێرکاریەکانی سەر هێل و گۆڤار و کتێبەکانی تایبەت بە دیزاین خۆی فێرکرد.

Collis Ta’eed

Collis Ta'eed

 

Cyan Ta’eed

Cyan Ta'eed

 

Jun Rung

Collis Ta’eed کارێکی وەک وێب دیزاینەردۆزیەوە وە Cyan Ta’eed ناسی کە ئەویش گرافیک دیزاینەر و هاودامەزرێنەری ئیڤاتۆیە. دواتر هاوسەرگیریان کرد. Collis Ta’eed دەستی کرد بە فرۆشتنی فایلی فلاش لە iStockPhoto، وە مانگانە نزیکەی ٤٠٠ دۆلاری دەست دەکەوت .لەو ئەزموونە کە بۆی دروست بوو بیرۆکەی بۆ هات بۆ دروستکردنی FlashDen کە مارکێتێک بوو بۆ فرۆشتنی فایلی فلاش وە بووە یەکێک لەو ٨ مارکێتانەی کە ناوبانگێکی زۆری هەبوو. دواتر  لە سالی ٢٠٠٩ ناوەکەی گۆردرا بۆ ActiveDen و وەشانی تاقیکارییان یان لە FlashDen بەکا رخست وە خەرجی پرۆژەکە نزیکەی ٩٠ هەزار دۆلار بوو. پارەکە لە لایەن قەرزی کارتی متمانە و خێزان و لەو پارەی کە وەک فری لانس کاری دەکرد کۆکردەوە، وە ئۆفیسی کۆمپانیاکە لە گەراجی ماڵی Cyan Ta’eed بوو. FlashDen لە ساڵی ٢٠٠٦ کەوتە کار و لە ساڵی ٢٠٠٧ برای Vahid Ta’eed Collis Ta’eed چووە پاڵ ئیڤاتۆ وەک چوارەم خاوەن، لە هەمان کاتدا ئینڤاتۆ ماڵپەری psdtuts+بە کار خست کە تایبەت بوو بە فێرکاری فۆتۆشۆپ، وە ماڵپەری FreelanceSwitch کە بلۆگێک بوو تایبەت بوو بە فریلانس (کار کردنی سەربەخۆ).

لە ساڵی ٢٠٠٨ ThemeForest بە کار خرا کە مارکێتێک بوو تایبەت بوو بە قاڵبی ڕووکاری وێب،دواتر AudioJungle بە کار خرا کە مارکێتیک بوو تایبەت بوو بە کۆگای موزیک و دەنگ.

لە ساڵی ٢٠٠٩ VideoHive بە کار خرا کە مارکێتێک بوو تایبەت بوو بە Motion Graphic، کۆگای فیلم و فایلی ڤیدیۆ، هەروەها GraphicRiver بە کار خرا کە تایبەت بوو بە کۆگای گرافیک، CodeCanyon لە سالی ٢٠١٠ بە کار خرا کە مارکێتێک بوو تایبەت بوو بە سکریپت و زایدکراوی وۆردپرێس هتد… دواتر PhotoDune بە کار خرا کە مارکێتێک بوو تایبەت بوو بە فۆتۆگرافەران، 3dOcean بە کار خرا کە تایبەت بوو بە فایلی مۆدێلی 3D.

ئێستا تۆڕی ئینڤاتۆ پێک دێت لە هەریەکە لە لەم بەشانە:
Envato Market, Envato Studio, Envato Tuts+, Envato Sites and Envato Elements

Envato Market: ئەم بەشە ژمارەیەکی زۆر لە فایلی دیجیتال پێشکەش دەکات بۆ بە کارهێنان لە پرۆژەکاندا،کە زیاتر لە ٨ ملیۆن بەرهەم لە خۆ دەگرێت لە سەرتا سەری جیهان کە لەلایەن ٦ ملیۆن دیزاینەر و گەشەپێدەر وفۆتۆگرافەر، وە بەرهەمهێنەری ڤیدیۆ،..هتد دروست کراون وە لە ٢٠٠ وڵاتی جیهان بەردەستن.

ThemeForest:بە شێکە لە مارکێت کە ڕووکار و فایلی ماڵپەرەکان لە خۆ دەگریت لە چەند سەکۆیەکدا دا وەک وۆردپرێس جووملە، دروپال، ماگنتۆن. لە مانگی ئابی ٢٠٠١٤ چووە ناو لیسیتی ١٠٠ ماڵپەری جیهانی کە زۆرترین سەردانکەریان هەبووە لە لایەن ئەلێکسا. لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، یەکێک لە پرفۆرشرین ڕووکارەکان بە ناوی ئاڤادا کەیشتە ١٠٠هەزار فرۆشتن.

Envato Tuts+:ئەم بەشە خوولی سەر هێڵ و فێرکاری دەربارەی گەشەپیدانی وێب، دیزاین، فۆتۆگرافی، ڤیدیۆ، میوزیک هتد…کە تا ئێستا خزمەتی بە زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن قوتابی کردووە.

Envato Studio: لە سالی ٢٠١٣ بە کار خرا. پێشتر ناوی Microlancer بوو داوتر گۆڕدرا بۆ Envato Studio. لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە خزمەتگۆزاریەکانی بریتین لە دیزاینی لۆگۆ، بەبازارکردن، وردەکاریەکانی وۆردپرێس، دیزاین و گرافیک، ڤیدیۆ و ئەنیمەیشن، بەرنامەسازی هتد… کارکەرە سەربەخۆکان نرخی خۆیان بۆ ئەو کارانە دادەنێن وە کڕیارەکان خزمەتگووزاریەکەیان لە بەرامبەر بڕێک پارە لێدەرکردیت.

Envato Sites: لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئینڤاتۆ ئەم خزمەتگوزاریەی بە کار خست لەسەر وەشانی تاقیکاری، کە دروستکەری ماڵپەرە، بەکارهێنەر یەکێک لە ڕووکارەکانی مارکێت بەکاردێنیت لە بەرامبەر برێک پارە. ماڵپەری بۆ دروست دەکرێت بە بێ بەکارهێنانی هیچ شتێک لە لایەن بەکار هێنەر وە دەتوانیت هەرچی گۆرانکاری بیەوێت بیکات.

Envato Elements: ئەم بەشە ڕێگە بە دیزاینەر و ئاژانسەکان دەدات کە بە ئاسانی دەستیان بگات بەو ئامڕازانەی کە پێویستیانە وەک فۆنت، فایلی فۆتۆشۆپ هتد… بە فەرمی لە کانونی یەکەمی ٢٠١٥ بە کار خراوە.

Envato Hosted: تایبەتە بە خزمەتگۆزاری هۆست و دۆمەین.

دیارترین ئەو هەژمارانەی لە ئینڤاتۆ هەن

Themefusion


ئەم هەژمارە ماوەی 6 سالە تۆمار کراوە،خاوەنی یەکێک لە دیارترین ڕووکارەکانی وۆردپرێسە کە ئاڤادایە وە تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ هەزار وەشانی لێفرۆشراوە زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

wpbakery


ئەم هەژمارە ماوەی ١١ ساڵە تۆمار کراوە ٣ بەرهەمی هەیە لە دیارتریان دروستکەری لاپەڕە WPBakery Page Builder for WordPress (formerly Visual Composer)،کە تا ئیستا بەر هەمەکانی ٣٨٠ هەزار وەشانی لێفرۆشراوە زیاترلە ١٠ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

sevenstyles


ئەم هەژمارە ٨ ساڵە تۆمار کراوە وە ٣٧٦ بەرهەمی هەیە تەواوی بەرهەمەکانی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار وەشانی لێفرۆشراوە، زیاتر لە ١ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

themepunch


ئەم هەژمارە ٦ ساڵە تۆمار کراوە ٥ بەرهەمی هەیە بەرهەمەکانی زیاتر لە ٣٢٠ هەزار وەشانی لێفرۆشراوە. زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە، دیاترین بەرهەمی بریتیە لە Slider Revolution Responsive WordPress Plugin.

Pressmaster


ئەم هەژمارە ٦ ساڵە تۆمار کراوە زیاتر لە ٢٠ هەزار بەرهەمی هەیە کە لە بەشەکانی ئەم مارکێتە دایناوە. زیاتر لە ١ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

Kriesi


ئەم هەژمارە ٩ ساڵە تۆمار کراوە ١٥ بەرهەمی هەیە وە ١٠ ملیۆن دۆلار زیاتر داهاتی هەبووە، دیارترین بەرهەمی بریتیە لە Enfold – Responsive Multi-Purpose Theme.

THEMECO


ئەم هەژمارە ٤ ساڵە تۆمار کراوە ٢ بەرهەمی هەیە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە. دیارترین بەرهەمی X | The Theme.

GoodLayers


ئەم هەژمارە ٧ سالە تۆمار کراوە ٥٦ بەرهەمی هەیە زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

ThemeGoods


ئەم هەژمارە ٧ ساڵە تۆمار کراوە ٤٢ بەرهەمی هەیە زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

ڤیدیۆیەک دەربارەی هەژماری ThemeFusion و دامەزرێنەری، ڤکە پرۆفرۆشترین هەژماری ئینڤاتۆیە:

 

1 نیسان، 2018
ئاڤاتار
گەشەپێدەری رووکار و پلەگئینەکانی وۆردپرێس،شارەزا لە زمانەکانی html و cssو js و php و mysql و ajax و json ...هتد
9